دەهەمین ساڵیادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس بەڕێوەدەچێت

لە ساڵیادی وەبیرهێنانەوەی سێ ژنە تێکۆشەر و چالاکی کورد کە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا تیرۆرکران، بە دروشمی " ژن، ژیان، ئازادی" چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت و خەڵاتی " ساکینە جانسز دەبەخشرێت بە سێ ژنی چالاکی کورد کە تێکۆشانی ژنانیان بەرەوپێشبردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ساڵیادی وەبیرهێنانەوەی سێ ژنە تێکۆشەر و چالاکی کورد کە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا تیرۆرکران، بە دروشمی " ژن، ژیان، ئازادی" چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت.

 

 پێشانگایەکی وێنەی شەهیدانی پاریس، لەگەڵیدا کتێبی ژنە تێکۆشەر ساکینە جانسز " هەموو ژیانم تێکۆشان بوو" و نامیلکەی " ژن، ژیان، ئازادی" و کتێبی " سەدەی بیست و یەک سەدەی ژنە" بڵاودەکرێتەوە و سینەفزیۆنی ژیانی ساکینە جانسز نمایش دەکرێت، و هەر لە مەراسیمەکەدا ساڵانە خەڵاتی " ساکینە جانسز" دەبەخشرێت بە چەندین ژنی چالاکی کورد کە ئەو ساڵە توانیویانە شوێن دەستی خۆیان لە بەرەوپێشبردنی تێکۆشانی ژن دیاریبکەن، کە خەڵاتەکە لەلایەن ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان " ڕژاک" دەبەخشرێت، بەهەمان شێوە لە سەرجەم شار و  شارۆچکەکانی هەرێمی کورستان سیمینار و چالاکی بەڕێوەدەچێت.

 

مەراسیمی وەبیرهێنانەوەی سێ ژنە تێکۆشەر و چالاکی کورد کە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا تیرۆرکران لە شاری سلێمانی  ڕۆژی دوو شەمە ٩ کانوونی دووەم بەڕێوەدەچێت.

 

شوێن: سلێمانی- هۆڵی ئەکواپارک بەرامبەر پارێزگای سلێمانی

کاتژمێر: ١ پاشنیوەڕۆ