ژنێکی گەنج لە پاش دەستدرێژیکردنە سەری کوژرا

لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان ژنێک لە پاش دەستدرێژیکردنە سەری گیانی لەدەستدا

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو ژنە گەنجە لوبنانییە بە ناوی (ز.م.) تەمەنی سی ساڵان بوو، دوێنێ لە هۆتێلێک لە ناوچەی ڕاوچێ لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان دوای ئەوەی دەستدرێژی سێکسی کرایە سەر لە کۆگای هۆتێلەکە کوژراو و فڕێدرایە خوارەوە.

 

بەگوێرەی میدیاکانی لوبنان، ئەو ژنە گەنجە لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٠یە و یەکێکە لەوکەسانەی لە هۆتێلەکە کاری کردووە، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە هاوکارێکی لە شوێنی کارەکەی، ئەو کەسە بووە کە تاوانەکەی ئەنجامداوە.

 

ئەو ژنە گەنجە لە دۆخێکی زۆر ناجێگیردا گەیشتە نەخۆشخانە و دواتر گیانی لەدەستدا لە ئەنجامدا لێکۆڵینەوە کرایەوە و تا ئێستاش گەڕان بەدوای تۆمەتبارەکەدا بەردەوامە.

 

جێگای سەرنجە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی لوبنان ڕایگەیاند کە ژمارەیەک منداڵ سکاڵایان لە داواکاری گشتی تۆمار کردووە کە دەستدرێژی سێکسییان کراوەتە سەر و لەلایەن باندێکی ڕێکخراوەوە وێنەیان گیراوە، ئەمە جگە لەوەی ناچارکراون مادەی هۆشبەر بەکاربهێنن، هەر بۆیە تا ئێستا هەشت تۆمەتبار دەستگیرکراون.