لەیلا حاتەمی و جولیان مۆر سەرپەرشتی لیژنەی دادوەری فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیز دەکەن

لەیلا حاتەمی ئەکتەری ئێرانی و جولیان مۆر ئەکتەری ئەمریکی وەک ئەندامانی لیژنەی دادوەری فێستیڤاڵی ڤێنیز لە ئیتاڵیا هەڵبژێردران.

ناوەندی هەواڵ

 

لیژنەی دادوەری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڤێنیز، لەیلا حاتەمی، ئەکتەر و دەرهێنەری ئێرانی و جولیان مۆر، ئەکتەری ئەمریکی وەک ئەندامانی لیژنەی دادوەری  ئەمساڵی فێستیڤاڵ هەڵبژارد کە سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە بکەن.

 

لەیلا حاتەمی، ئەکتەری ئێرانی، ئەندامی لیژنەی دادوەری فیلمە درێژەکان و کەسایەتییە سینەماییە نێودەوڵەتییەکان دەبێت، ئەو لە فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین خەڵاتی باشترین ئەکتەری بەدەستهێنا و چەندین خەڵاتی دیکەی پێبەخشراوە.

 

جولیان مۆر، ئەکتەری ئەمریکی، لە ساڵی ٢٠١٤ خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری سینەمایی بەدەستهێنا، سەرۆکایەتی لیژنەی دادوەری ٦ کەسی دەکات لە فێستیڤاڵی ١١ ڕۆژە لە ئیتاڵیا.

 

شایانی باسە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڤێنیز لە ساڵی ١٩٣٢ دامەزراوە و لە کۆتایی مانگی ئابەوە تا سەرەتای مانگی ئەیلول دەستپێدەکات و بە کۆنترین و بەناوبانگترین فێستیڤاڵی جیهان دادەنرێت.