دەوڵەتی تورکیا ٣٣٩ جار هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگی و چەکی قورس ٣٣٩ هێرشی بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردووە.
ناوەندی هەواڵ
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ژمارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر شارەکانی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاشکرا کرد.
ئاماژەی بەوەکردووە، لە ٦ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤دا ٣٣٩ هێرش ئەنجامدراوە، هەروەها تیمە پزیشکییەکان و تیمەکانی بەرگری شارستانی و ڕۆژنامەنووسانیش لە هێرشەکاندا لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگی و چەکی قورسەوە کراونەتە ئامانج.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ژێرخان و شوێنە ستراتیژییە مەدەنییەکان و کارگەکانیش زیانیان بەرکەوتووە، کێڵگەکانی گەنم و گەنمەشامیش کراونەتە ئامانج، ڕووباری جەخجەخ وێستگەکانی نەوت لە قامیشلۆ پیس بووە، دیاری کرا کە ناوچەکە بەهۆی بەئامانجکردنی وێستگەکانی کارەبا و ئاوەوە کێشەی کارەبا و ئاوی هەیە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سۆرخوین ڕۆژهەڵات و ئازادی دێریک، کە لە شەڕی داعشدا برینداربوون، گیانیان لەدەستداوە.
لە بەیاننامەکەدا ئەم زانیاریانەی خوارەوە دراوە:
٣٣٩ هێرش بە فڕۆکەی جەنگی و بێفڕۆکەوان و چەکی قورس ئەنجامدراوە.
لە هێرشەکاندا یەک منداڵ و دوو ژن و کۆی گشتی ٥ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.
١٦ منداڵ و ٦ ژن و ٥٢ هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون.
٦ شەڕڤان گیانیان لەدەستدا.
٢٣ باڵەخانە کرانە ئامانج.
ناوچە کشتوکاڵییەکان ١٣ جار کرانە ئامانج.
٣٣ بینای ژێرخان کرانە ئامانج.