دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر شەنگال: پێنج کرێکار گیانیان لەدەستدا
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیا هێرشیان کردە سەر چادری هەڵکەندنی بیری ئاو لە شەنگال و بووە هۆی گیان لەدەستدانی 5 کرێکار و برینداربوونی دوو کرێکاری دیکە.

شەنگال
سەرەڕای هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ٢٣ی کانوونی یەکەم، دەوڵەتی تورکیا ئیوارەی دوێنێ ٢٨ی کانوونی یەکەم هێرشی کردە سەر شەنگال.
بەپێی زانیارییەکانی خۆبەڕێوەبەری شەنگال، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیا سێ جار لە کاتژمێر ١٨:٠٠ی ئێوارەی ٢٨ی کانوونی یەکەم لە ناوچەی کۆڕا سیمۆقیە لە ناوچەی مەزارگێی شارۆچکەی خانەسۆر لە شەنگال چادری کرێکارانی بیری ئاویان بۆردومان کردووە.
بەپێی زانیارییەکان لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ٥ کرێکار گیانیان لەدەستداوە و دوو کرێکاری دیکەش برینداربوون.