دوای تێکۆشانی دوو ساڵ بکوژەکەی مەریەم بە توندی سزا درا
موسا سەڤیم کە مەریەم سەڤیمی هاوژینی کوشتووە، دوای دوو ساڵ خەبات، سزای بەسەردا سەپێندرا، خوشکی مریەم وتی: ئەگەر ئەو سزایە بە بکوژانی ژنان بدرایە کە شایەنی خۆیان بوو، نە مەریەم و نە ژنەکانی دیکە نەدەکوژران.
مەدینە مامەدئۆغلو
ئامەد- دادگاییکردنی موسا سەڤیم کە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە قاوەخانەیەکی شاری ئامەد مەریم سەڤیمی کوشت، لە ١٥ی کانوونی دووەم لە دادگای باڵای تاوانەکانی ١٢ی ئامەد بەڕێوەچوو، لە کاتی دادگاییکردنەکەدا، موسا بە تاوانی 'کوشتنی بە ئەنقەستی ژنێک' سزای هەتاهەتایی قورسی بەسەردا سەپێندرا، چونکە کوشتنەکە بە ئەنقەست بووە، سزای موسا کەم نەکرایەوە، موسا سەڤیم لە یەکەم دانیشتنی دۆسیەکەدا دانی بەوەدانابوو، بەڵام لە دانیشتنی بڕیارەکەدا بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە بنەماڵەی مەریەم هەڕەشەیان لێکردووە و بێتاوان بووە، جگە لە بکوژە زیندانیکراوەکە موسا سەڤیم، دادگا سزای ساڵێک و ٦ مانگ زیندانی بەسەر ی.ئ.ۆ سەپاند لەبەر پێدانی چەکی بێ مۆڵەت، هەروەها م.س.ب و ئی.چ کە هاوکاری بکوژەکەیان کردبوو و زیندانی نەکرابوون، دادگایی کران و بێتاوان دەرچوون.
دوای کوژرانی مەریەم سەڤیم، کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا کە سەرقاڵی خەبات بوو لەگەڵ بنەماڵەکە، ئەندامانی ناوەندی مافی ژنانی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد، کۆمیسیۆنی ژنانی لقی ئامەد لە کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ( ئەنجومەنی مافی مرۆڤ (IHD) و تەڤگەری ژنانی ئازاد(تەژەئا ) چاودێری دادگاییکردنەکەیان کرد، لە کاتی دادگاییکردنەکەدا لەگەڵ گوڵستان سەڤیم خوشکی مەریەم سێڤیم کۆبوونەوە، گوڵستان ڕایگەیاند، بکوژەکە دوای خەباتی دوو ساڵ سزای قورسی بەسەردا سەپێندراوە، ئەوانەی هاوکاریان کردووە بێ سزا ماونەتەوە، گوڵستان ڕایگەیاند کە تانە لە بڕیارەکە دەدەن.
'ئەگەر شتە پێویستەکان بکرایە، ڕەنگە مەریەم لە ژیاندا بووایە'
گوڵستان سەڤیم ڕایگەیاند دەبێت ئەوانەی هاوکاری بکوژەکەیان کردووە سزا بدرێن، تانە لە بێتاوانی بکوژەکانی دیکە دەدەن، بەبیری هێنایەوە کە بکوژەکە لە یەکەم دانیشتنی دادگادا سزاکەی قبوڵ کردووە، چونکە مەریمی لە ناوچەیەکی کراوە بەڕووی خەڵکدا لەبەردەم چەندین شایەتحاڵدا کوشتووە، گوڵستان ئاماژەی بەوەدا کە مەریەم پێشتر ڕووبەڕووی هەڕەشەی موسا بووەتەوە، لەماوەی دوو ساڵ و دوو مانگی ڕابردوودا لە هەموو دانیشتنێکدا لەبەردەم دەرگای ئەم دادگایە بووین، داوای دادپەروەریمان دەکرد، ئەو بکوژە نەک هەر مەریەمی کوشت، بەڵکو هەموو خێزانەکەمانی کوشت، ئەمڕۆ سزایان دا، بەڵام مەریەم ناگەڕێتەوە، کاتێک سەیری دەکەین، مەریەم یەکەم ژنە نییە کە بکوژرێت و دوا ژنیش نابێت، دوای ئەوە دەیان ژن کوژران. ڕۆژانە ژن دەکوژرێت، ئەگەر پێش کوشتنی مەریەم سزای پێویست بەسەر بکوژەکاندا بدرایە، ڕەنگە خوشکەکەم ئەمڕۆش لە ژیاندا بوایە، ئێستا سزاکە دراوە، بەڵام ئایا خوشکەکەم هێشتا بوونی هەیە؟ نەخێر، بوونی نییە، دواکەوتن هەیە لە سزادان و ڕێکاری پێویستدا، پێویستە ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی ژنان نەکوژرێن.
'با هیچ ژنێکی تر نەکوژرێت'
گوڵستان سەڤیم ناڕەزایی خۆی لە سیاسەتی بێ سزای دەسەڵاتی دادوەری دەربڕی و وتی: هەر جارێک موسا سەڤیم دەبینم خوشکەکەمم دێتە بیر، ئەمڕۆ هەزاران خێزانی وەک ئێمە هەن، بەم شێوەیە درێژە بە ژیانیان دەدەن، ئەگەر زووتر ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگیرایەبەر، ئەم ژنانە نەدەکوژران.، ئەگەر ئەمڕۆ هەموو ئەو پیاوانەی ژن دەکوژن، سزای هەتاهەتایییان بەسەردا بسەپێندرایە، ئەمە ڕووی نەدەدا، نەدەبوو ئەوەندە ئاسان بوایە لە وڵاتێکدا ژن بکوژیت و سزا نەدرێت، موسا سەڤیم سزا درا، بەڵام هیچ کام لەوانەی هاوکاریان کرد سزا نەدران، لە لایەکی تریشەوە کەسانێک هەن بێ سزا ماونەتەوە، ئێمە وەک بنەماڵەیەک کە ئازار دەچێژن و چاوەڕێی دادپەروەریین، ئێستا داوای دادپەروەری دەکەین و تێدەکۆشین، تەنها بۆ مەریەم نا، بەڵکو بۆ هەموو ژنە کوژراوەکان، لەمەودوا درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین، دەمانەوێت ژنێکی دیکە نەکوژرێت و بکوژی ژنێک بێ سزا نەمێنێت.