هالیسە ئاکسۆی سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا
دادگای دەوڵەتی تورکیا بە پشتبەستن بە لێدوانەکانی دانپێدانەر ئومیت ئەکبییک، سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەر هالیسە ئاکسۆیدا سەپاند، کە تەرمی کوڕەکەی لەناو سندوقێکدا بە کارگۆ بۆ گەڕێندرایەوە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2025/02/20250207-20250207-823x463cc-amd-07-02-25-halise-aksoy-dava-jpg26b150-image-jpge6c946-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
هالیسە ئاکسۆی، کە تەرمی ئاگیت ئیپەکی کوڕی لەناو سندوقێکدا لە ڕێگەی پۆستەوە گەیشتە دەستی، بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخراوێک" بە پشتبەستن بە لێدوانەکانی دانپێدانراو ئومیت ئەکبییک، سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. هەروەها لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٣شدا بە پشتبەستن بە لێدوانەکانی دانپێدانراوی ئومیت ئەکبییک دەستبەسەر و دواتر ئازاد کرا.
دانیشتنی حەوتەمی دۆسیەی هالیسە ئاکسۆی لە ١٠یەمین دادگای باڵای تاوانەکانی ئامەد بەڕێوەچوو. هالیسە ئاکسۆی ئامادەی دانیشتنەکە نەبوو، بەڵام پارێزەرەکانی زەینەب قەرەیلان و نەجات چیچەک ئامادەبوون. داواکاری گشتی بۆچوونی خۆی خستەڕوو و داوای کرد کە هالیسە ئاکسۆی بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخراوێک" سزا بدرێت.
هەروەها پارێزەر زەینەب قەرەیلان بەرگری لە هالیسە ئاکسۆی کرد کە پێداچوونەوە بە بڕیارەکەدا بکرێت، ڕایگەیاند کە بەشداری پێداچوونەوەکە ناکات. زەینەب قەرەیلان ئاماژەی بەوەدا، لێدوانەکانی ئومیت ئەکبییک بەڵگەی کۆنکرێتی پێکناهێنن، بۆیە نابێت لێدوانەکانی وەک بەڵگە وەربگیرێن، دادوەرەکان لەڕێگەی بڕیارەکانیانەوە دەریانخستووە کە باوەڕیان بە لێدوانەکانی ئومیت ئەکبییک نییە و دەیەوێت هالیسە ئاکسۆی بێتاوان دەربکەن.
پارێزەر نەجات چیچەکیش ئاماژەی بەوەدا، نابێت بڕیارەکە لەسەر بنەمای لێدوانەکانی ئومیت ئەکبییک بدرێت، هەروەها زۆرێک لەو کەسانەی کە لەسەر بنەمای لێدوانەکانی دادگایی کراون، بێتاوان دەرچوون. نەجات چیچەک چەندین لەو بڕیارانەی خستە بەردەم دادگا و داوای بێتاوانی موکلەکەی کرد.
لە کۆتایی داننیشتنەکەدا دادگا بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە ڕێکخراوێک" سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەر هالیسە ئاکسۆیدا سەپاند.