ئەو باوکەی کچەکەی خۆی لە هەولێر کوشت دەستگیرکرا

ئه‌و باوکەی له‌ شاری هه‌ولێر كچه تەمەن ١٥  ساڵانەکەى خۆی كوشت، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

ناوەندی هەواڵ

 

رۆژی هەینی ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، لە گەڕەکی موفتیی شاری هەولێر باوکێک کچێکی خۆی بە ناوی "ڕەها" تەمەن ١٥ ساڵ کوشت و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهات، بەپێی زانیارییەكان ئەو باوکە ئەمڕۆ لە لایەن پۆلیسەوە ده‌ستگیركراوە.

 

کوشتنی ئەو ژنە گەنجە بەو شێوە دڕندانەیە لە لایەن باوکییەوە کە وەک باسدەکرێت نینۆکەکانی دەرهێندراوەو ڕووخساری شێوێندراوە پاشان بە پانكەی ماڵەكەیاندا هەڵواسراوەو  گیانی لە دەستدا، کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوەو داوا دەکرێت تاوانباران بە سزای خۆیان بگەن.