بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی ڕۆژئاوای لیبیا ٥ کەس کوژران
خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکانی وەزارەتی تەندروستی لیبیا ڕایگەیاند، زیاتر لە هەشت کەسی مەدەنی برینداربوون لەو شەڕەدا کە بۆ ماوەی شەوێک بەردەوام بووە و بەو هۆیەشەوە منداڵێک کوژراوە.
ناوەندی هەواڵ
دەسەڵاتدارانی تەندروستی لیبیا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایانگەیاند، شەڕی ناوخۆ لە نێوان میلیشیاکان لە ڕۆژئاوای لیبیا دەستیپێکردووە و زیاتر لە پێنج کەسی کوشتووە، لە نێویاندا کچێکی تەمەن ١٠ ساڵان هەیە، ئەمەش دوایین توندوتیژییە بۆ هەژاندنی ئەو وڵاتەی باکووری ئەفریقا کە لە ئاژاوەی دە ساڵەدا نوقم بووە.
شەڕەکە ڕۆژی یەکشەممە لە نێوان میلیشیا ڕکابەرەکان لە شارۆچکەی زەویا لە ڕۆژئاوا ڕوویدا، کە گروپە چەکدارەکان وەک لە زۆرێک لە شارۆچکە و شارەکانی دیکەی لیبی دەوڵەمەند بە نەوت کێبڕکێی لەسەر دەکەن.
خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکانی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لەگەڵ ئەو پێنج کەسەی کە کوژراون، زیاتر لە ١٣ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون لەو شەڕەدا کە بۆ ماوەی شەوێک بەردەوام بووە.
شەڕەکە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەردەوامبووە و دەیان خێزانی کە لەو ناوچەیە دەژین گیریان خواردووە، میدیا ناوخۆییەکان باسیان لەوە کردووە کە میلیشیایەک تەقەی لە ئەندامێکی ڕکابەرەکانی کردووە و بەو هۆیەوە میلیشیایەک بریندار بووە کە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
لەدوای مانگی ئابی رابردوودا ئەم توندوتیژییانە دوایین توندوتیژی نێوان میلیشیاکانی ڕۆژئاوای لیبیا بوو، شەڕ و پێكدادان لە تەرابلوسی پایتەخت روویدا و زیاتر لە ٣٠ كەس كوژران، ئەمەش یەكێكە لە كوشندەترین شەڕەكانی لیبیا لە ماوەی چەندین مانگدا.
لیبیا دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١١دا ڕاپەڕینێک کە لەلایەن ناتۆوە پشتیوانی لێکرابوو، موعەمەر قەزافی دیکتاتۆری دێرینی ڕووخاند و کوشتی، کەوتە ناو ئاژاوەوە، ئەو پارێزگایە دەوڵەمەندە بە نەوت ساڵانێکە لە نێوان ئیدارە ڕکابەرەکاندا دابەشکراوە و هەریەکەیان لەلایەن میلیشیا و حکومەتە بیانییەکانەوە پشتیوانی دەکرێت.
ئێستا لیبیا لە نێوان دوو ئیدارەی رکابەردا دابەش بووە، یەكێكیان حكومەتەكەی عەبدولحەمید دبەیبە سەرۆك وەزیرانە لە تەرابلوس كە دوای ئەوەی ساڵی رابردوو لیبیا نەیتوانی هەڵبژاردن بكرێت، رەتیكردەوە دەست لەكار بكێشێتەوە، ئیدارەی دووەم بە سەرۆکایەتی فەتحی باشاغا سەرۆک وەزیران بەڕێوەدەچێت کە لە شاری بەنغازی ڕۆژهەڵاتەوە کاردەکات دوای هەوڵە شکستخواردووەکانی بۆ دانانی حکومەتەکەی لە پایتەخت.