دەستەی ژنان بە ئاهەنگێک باخچەی منداڵانیان لە شەهبا کردەوە
بە پێشەنگایەتیی ئەنجومەنی ژنانی هەرێمی عەفرین، باخچەی منداڵان لە کامپی بەرخۆدانی ناوچەی فافین لە شەهبا کرایەوە. شەهبا
بە پێشەنگایەتیی ئەنجومەنی ژنانی هەرێمی عەفرین، باخچەی منداڵان لە کامپی بەرخۆدانی ناوچەی فافین لە شەهبا کرایەوە.
شەهبا
ئەنجومەنی ژنانی هەرێمی عەفرین بە ئامانجی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ژنان و ئەو ئاستەنگانەی کە منداڵان دەیبینن باخچەیەکی منداڵانیان کردەوە لەمەڕاسیمی کردنه وەکەدا ڕێکخراوەکانی خۆبەڕێوەبەری و دایکانی منداڵان ئامادەی بوون، ئەم باخچەیە منداڵانی تەمەن سێ مانگ تا پێنج ساڵ قبوڵ دەکات. دوو دایک لەم باخچەیە کار دەکەن و لە کاتژمێر ٨ی بەیانی تا ٣ی پاشنیوەڕۆ خزمەتی منداڵان دەکەن.
وتاری کردنەوەی باخچەی منداڵان لەلایەن ئەمینە مەلا حەسەن جێگری بەڕێوەبەری بۆردی ژنانی هەرێمی عەفرینەوە خوێندرایەوەو لە وتارەکەدا، ئەمینە مەلا حەسەن، تیشکی خستە سەر ئامانجی کردنەوەی باخچەکە لە دۆخی کۆچبەراندا و وتی: "ئێمە لەسەر بنەمای هۆشیارکردنەوەی ئازادیی ژنان کاردەکەین، بۆیە ئێمە کردنەوەی باخچەکەمان بە گرنگ بینیوە بۆ ئەوەی دایکانی خاوەن کار بتوانن بە ئاسوودەیی کار بکەن و شوێنێکی ئارام بۆ منداڵەکانیان هەبێت، ئەم باخچەیە منداڵان لەباوەش دەگرێت و خزمەتی منداڵان دەکات بۆ ئەوەی دایکەکانیان کارەکانیان تەواو بکەن، لە داهاتوویەکی نزیکدا پرۆژەی دیکە دەکەینەوە بۆ خزمەتکردنی ژنان".
"باخچەی منداڵان کێشەکانی ئێمەی چارەسەر کرد"
مەدیلین حەنان، یەکێک لەو ژنانەی منداڵەکانی دەباتە باخچەکە، خۆشحاڵی خۆی بە کردنەوەی باخچەی ساوایان دەربڕی و وتی: "من وەک پەرستارێک کار دەکەم، من زۆر خۆشحاڵ بووم بە کردنەوەی ئەم باخچەیە چونکە ڕۆژانە منداڵەکانم دەهێنم و دەچمە سەر کار، ئەمە شوێنێکی زۆر سەلامەتە بۆ منداڵان، پێش ئەوەی ئەم باخچەیە دروست بکرێت ئاستەنگی زۆرمان بینی، بەڵام ئێستا بە ئاسانی دەچینە شوێنی کارەکەمان و منداڵەکانمان زۆر دڵخۆش بوون بەوەی کە شوێنێکی ئارامیان بۆ کراوەتەوە".