هێزی پاراستنی کۆمەڵگە-ژن بە بەیاننامەیەک ٨ی ئاداری پیرۆز کرد
هەپەجە-ژنی هەرێمی عەفرین، بە بەیاننامەیەک ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنانیان پیرۆز کرد.
شەهبا
بە نزیکبوونەوە لە ٨ی ئادار، ئەمڕۆ هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگە-ژنی هەرێمی عەفرین، لە پارکی ناوچەی ئەحداسی کانتۆنی شەهبا پێشوازییان لە ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان کرد، ژنان بە جلی فۆلکلۆری بەشداری چالاکییەکە بوون و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵای هەپەجە-ژنیان بەرز کردەوە.
ئیلهام ئەحمەد، ئەندامی هێزی پاراستنی کۆمەڵگە-ژن بەیاننامەی خوێندەوە و تێیدا هاتووە: ٨ی ئادار، ڕۆژی تێکۆشان و ژیانەوە لە ڕێبەر ئاپۆ و پاکڕەوان پیرۆز دەکەین، ماوەی ٢٣ ساڵە ڕێبەرمان لە ژێر گۆشەگیرییەکی توند دایە و لە بنەماڵە و پارێزەران و هەموو مرۆڤایەتی دابڕێندراوە، سەدان داواکاری پارێزەران بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ڕەتکرانەوە، دەبێت گەلەکەمان لە بەرامبەر ئەم تاوانە مرۆڤایەتییە بوەستنەوە و هەوڵەکانیان نیشان بدەن و بێدەنگ نەبن".
هەر لە بەیاننامەکەدا باس لەوەدەکات کە "ڕێبەر ئاپۆ ڕێگای ئازادی نیشانی مرۆڤایەتی دەدات، بە سایەی بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنان بە سەرکەوتنێکی گەورەوە پیرۆز دەکەین و بە ڕۆحی بەرخۆدانی ژنان لە ٨ی ئاداردا، ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەبێت".
ت.پ