دەستپێشخەریی یەکێتیی نێودەوڵەتی ژنانی کورد سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی شەرمەزار کرد

دەستپێشخەریی یەکێتیی نێودەوڵەتی ژنانی کورد لە ئەوروپا لە ڕاگەیاندراوێکدا سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی شەرمەزار کرد کە لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە بە سەرییدا سەپێندراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕژێمی ئێران لە دژی ژنانی ئازادیخواز پەرە بە سیاسەتی لەسێدارەدان دەدات و خواستێتی دەنگی ئازادی ژنان سەرکەوت بکات، دوای  ئەوەی بڕیاری لە سێدارەدان بۆ هەریەک لە چالاکوانی ژن پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە بڕێندرایەوە، دەوڵەتی ئێران سزای لە سێدارەدانی سزای بۆ شەریفە موحەممەدیش بڕییەیەوە کە بەهۆیی چالاکییەکانی شەرمەزارکردنی کوشتنی ژینا ئەمنییەوە دەستگیر کراوە. بڕیاری لە سێدارەدانی شەریفە موحەممەدی لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا بەتاڵ کرایەوە، بەڵام چەند ڕۆژێک پێش ئێستا جارێکی دیکە سزای لە سێدارەدانی بۆ بڕێندرایەوە.

 

ئەم سیاسەتی لە سێدارەدانانەی دەوڵەتی ئێران لە هەموو لایەکی جیهانەوە شەرمەزار دەکرێت، لەو چوارچێوەیەشدا دەستپێشخەریی یەکێتیی نێودەوڵەتی ژنانی کورد لە ئەوروپا بە ڕاگەیەندراوێک بڕیارەکەی دادگای دەوڵەتی ئێرانی شەرمەزار کرد و داوای لە ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ کرد لە دژی بڕیارەکە بوەستنەوە.

 

دەستپێشخەرییەکە ڕایگەیاند، شەریفە موحەممەدی لە دژی دووژمنی ژنان و هێزی فاشیست سیمبوڵی تێکۆشان و ئازادییە و گوتی: "بە هەموو جۆرێک بڕیارەکە شەرمەزار دەکەین و لە پێناوەشدا پەرە بە تێکۆشانمان دەدەین و هیچ کاتێک ئەم کردەوانە قبوڵ ناکەین.

 

دەستپێشخەرییەکە لە دژی بڕاندنەوەی سزای لە سێدارەدانی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی وەستایەوە و بانگەوازی لە دەوڵەتی ئێران کرد بڕیارەکان بەتاڵ بکاتەوە.

 

دەستپێشخەری یەکێتیی نێونەتەوەیی ژنانی کورد لە ئەورووپا بانگەوازی لە ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ کرد لە دژی ئەم کریارە فاشیستانەی دژ بە مافەکانی مرۆڤ بوەستێتەوە و کۆتای بە بێدەنگییەکانی بهێنێت.