دەستدرێژیکارێکی سەر منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵ دادگایی کرا
پیاوێکی تەمەن ٤٣ ساڵ کە دەستدرێژیی کردووەتە سەر کچێکی تەمەن ٧ ساڵ لە پاوە دەستگیرکرا و دادگایی کرا.

پیاوێکی تەمەن ٤٣ ساڵ کە دەستدرێژیی کردووەتە سەر کچێکی تەمەن ٧ ساڵ لە پاوە دەستگیرکرا و دادگایی کرا.
ناوەندی هەواڵ
بە گوێرەی زانیارییەکان پیاوێکی تەمەن ٤٣ ساڵ کە دەستدرێژیی کردووەتە سەر کچێکی تەمەن ٧ ساڵ دەستگیرکراوە و ڕەوانەی دادگاکراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ئەیلول لە پاوە دەستدرێژی کراوەتە سەر کچێکی تەمەن ٧ ساڵان، دەستدرێژیکەرەکە کەسێکە بەناوی نەریمان غەفوری، کە لە کاتی ڕووداوەکەدا خێزانەکەی نەریمان لەگەڵ منداڵەکەدا بووە و هاوڕێی منداڵەکەی بووە و یاری لەگەڵدا کردووە.
ئەو دەستدرێژیکارە هەمان ڕۆژ دەستگیرکرا و گواسترایەوە بۆ زیندانی دزێلئابادی کرماشان، کە یەکەم دادگاییکردنی لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ ئەیلول لە شاری پاوە بەڕێوەچوو.