خەڵاتی مافی مرۆڤی "مارتین ئەنالز"ی ساڵی ٢٠٢٤ بە جولیا پارسی بەخشرا
جولیا پارسی، چالاکوانی مافی ژنان و سەرۆکی گروپی ناڕەزایەتی ژنانی ئەفغانستان لە کابول، خەڵاتی "مارتین ئەنالز"ی بۆ مافەکانی مرۆڤ بەدەستهێنا.
ناوەندی هەواڵ
١٩ی تشرینی دووەم، دەزگای مافی مرۆڤی "خەڵاتی مارتین ئەنالز" ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، جولیا پارسی، چالاکوانی مافی ژنان و سەرۆکی گروپی ناڕەزایەتی ژنانی ئەفغانستان لە کابول و مەنوچێهر خەلیق نەزروف، پارێزەر و چالاکوانی مافی مرۆڤی پامیری لە ناوچەی خۆسەری گورەند-بەدەخشانی تاجیکستان، خەڵاتی مافی مرۆڤی " مارتین ئەنالز"یان بەدەستهێنا.
لە ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ " مارتین ئەنالز"دا هاتووە، دوو داکۆکیکاری دیاری مافی مرۆڤ کە ژیانی خۆیان بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە ئەفغانستان و تاجیکستان تەرخان کردووە، لە میانی ڕێوڕەسمێکدا لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، خەڵاتی " مارتین ئەنالز" وەردەگرن، لە هەمان کاتدا لە شاری جنێڤی پایتەختی سویسرا پێشوازی لێدەکرێت و لە هەمان کاتدا یادی سی ساڵەی دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوەی مافی مرۆڤە.
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: زۆر شانازی دەکەین بە ڕێزگرتن لەم دوو براوە ناوازەیە. ئەوان باجێکی زۆریان داوە بۆ دادپەروەری و یەکسانی لە ئەفغانستان و تاجیکستان و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبری بەرەنگاربوونەوەی بەرژەوەندییە جیۆستراتیژییەکان لە ناوچەکەدا پشتیوانی هەوڵەکانیان بکات.
خەڵاتی " مارتین ئەنالز" کە بە ناوی چالاکوانێکی پێشەنگی مافی مرۆڤ و یەکەمین سکرتێری گشتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتییەوە ناونراوە، ساڵانە پێشکەش بە تاکێک دەکرێت کە بوێرییەکی ناوازە و ڕێگەی داهێنەرانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ نیشانداوە.