بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە ژمارەی گیان لەدەستداوان لە زیادبووندایە

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی تای خوێنبەربوون لە ئەندەنوسیا لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردووەوە گیانیان لەدەستداوە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٪١٧٩.٤ زیادی کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستی ئەندەنوسیا داتای ئەو کەسانەی لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردووەوە بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە گیانیان لەدەستداوە، بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە ٦٢ هەزار کەس، هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٤٧٥ کەس.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ئەندەنوسیادا دووپاتی کردووەتەوە، لە هەمان ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا ژمارەی تووشبووان بە ڕێژەی ١٧٤.٩٪ زیادیکردووە، هەروەها ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی نەخۆشییەکە بە ڕێژەی ١٧٩.٤٪ زیادیکردووە، جەختیشیکردووەتەوە لەسەر گرنگیدان بە پاککردنەوەی ناوچەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم حاڵەتانە.

 

لە ١٥ هەفتەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا، ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون لە وڵاتدا ٢٢ هەزار و ٥٥١ کەس تۆمارکراوە و ژمارەی گیان لەدەستدان ١٧٠ کەس بووە.

 

ڤایرۆسی خوێنبەربوون لە لایەن مێشوولە لە ناوچە گەرمەکاندا بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و نەخۆشییەکە بە شێوەیەکی گشتی لە ماوەی بارانباریندا زیاد دەکات، لە هەندێک حاڵەتدا دەبێتە هۆی مردن، ئەو مێشوولانە دەبنە هۆی نەخۆشییەکە کە  کرمۆکە لە گۆمەکاندا دروست دەکات، هەر بۆیە جێگاکانی زبڵ و خاشاک دەبێت بەردەوام پاک بکرێنەوە.