هاوسەرۆکی نوێی شارەوانی مەخموور: پرۆژەی نوێ بۆ ژنان پەرەپێدەدەین

فاتمە هیلالی، هاوسەرۆکی نوێی شارەوانی کامپی مەخموور ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا پرۆژەی ئابوری بۆ ژنان و گەنجان لە کامپی مەخموور بونیاد دەنێن.

مەخموور

 

هەڵبژاردنی هاوسەرۆک شارەوانییەکان و ئەنجومەنی شارەوانییەکانی گەل لە ١٢ی نیسان لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بەڕێوەچوو، لە هەڵبژاردنەکەدا چوار سەرۆک شارەوانی و ٢٠ ئەنجومەن بەشدارییان کرد و کۆی گشتی چوار هەزارو ٣٣٦ دەنگ درا، لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکەدا، فاتمە هیلالی بە هەزارو ٩٨٩ دەنگ و ئێدبان عەبدوڵا یڵمازیش بە دوو هەزارو ٣١٢ دەنگ بوونە هاوسەرۆکی شارەوانی، ٧ ئەنجومەنیش هەڵبژێردران، فاتمە هیلالی، هاوسەرۆکی شارەوانی کامپی مەخموور سەبارەت بە پلان و پرۆژەکان و کارەکان کە دەبێت ئەنجام بدرێن، بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

 

فاتمە هیلالی، هاوسەرۆکی شارەوانی مەخموور لە سەرەتای قسەکانیدا سەبارەت بە گرنگی سیستمی هاوسەرۆکی وتی: سیستمی هاوسەرۆکی ژنان لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لە کامپەکەدا جێگیرکراوە، سیستمی هاوسەرۆکی ژنان دامەزرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان لە شارەوانی و خزمەتگوزاری بۆ ژنان و پرۆژەکانی ژنان، هەڵبژاردنی گەل هەموو دوو ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت و هاوسەرۆکی ژن و پیاوێک و ٧ ئەنجومەن هەڵدەبژێردرێن.

 

"بە دەرفەتێکی کەم خزمەت دەکەین"

فاتمە هیلالی ڕایگەیاند کە هیچ دەرفەتێک نەدراوە بە کامپی مەخموور و وتی: لە ساڵی ٢٠١٤ەوە، هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق هیچ دەرفەتێکیان بۆ کامپەکە دابین نەکردووە، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردووەوە، شارەوانییەکەمان بە دەرفەتی کەمەوە خزمەتگوزاری بۆ گەل دابین کردووە، بەهۆی بێدەرفەتییەوە رووبەڕووی ئاستەنگی دەبینەوە.

 

"هەوڵ دەدەین دەرفەت بۆ ژنان و منداڵانی کامپەکە بڕەخسێنین"

فاتمە هیلالی ڕایگەیاند، هەوڵدەدەن پڕۆژەی دەوڵەمەند بۆ ژنان و گەنجان دروست بکەن و وتی: دیاریکردنی هاوسەرۆکی شارەوانی ژن لەلایەن ژنانی کامپەکە هیوایەکی گەورەمان پێدەبەخشێت، ئەگەر پڕۆژەکە، خزمەتگوزارییەکانی ژنان و منداڵان لەلایەن هاوبەشەکانی ژنانەوە جێبەجێ بکرێت، ئەوا ئەگەری خزمەتکردنی ژنان زیاترە. جاری ڕابردوو، وەک ژنان، چەند جارێک پرۆژەمان بۆ حکومەتی عێراق پێشنیار کردووە، بەڵام پرۆژەکانمان قبوڵ نەکراون، لەسەر بنەمای پڕۆژەکانی ژنان لەگەڵ دەرفەتەکانیان و بەردەوام بوون لە دابینکردنی خزمەتگوزاری کاردەکەین، هەوڵ دەدەین دەرفەت بۆ ژنان و منداڵانی کامپەکە بڕەخسێنین.

 

"ڕێگری لەسەر کامپەکەمان کاریگەری لەسەر گەل دروست دەکات"

فاتمە هیلالی سەبارەت بە ڕێگری  لەسەر مەخموور لە ساڵی ٢٠١٩ەوە لەلایەن پەدەکەوە وتی: وەک دەزانرێت، پەدەکە  بۆ چەندین ساڵە ڕێگری بەسەر کامپەکەدا سەپاندوو،  لەگەڵ ئەم ڕێگرییەدا، حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ دەرفەتێکیان بۆ کامپەکە دروست نەکرد، ئەم بەربەستە ڕێگایە لەسەر کامپەکە کاریگەری لەسەر شارەوانییەکەمان و کامپەکەمان و گەنجانمان و کرێکارانمان هەیە، لە کامپی ئێمەدا دەرفەتی کار نییە بۆ ئەوەی گەلەکەمان بژین، سەرەڕای ئەوە هەوڵ دەدەین دەرفەت بۆ گەلەکەمان و شارەوانییەکەمان دروست بکەین، هەرچەندە دوژمن ڕێگەری بکات، ئێمە بە ئیرادەی خۆمان بەرخۆدان دەکەین.

 

"پڕۆژەی نوێ بۆ ژنان پەرەپێدەدەین"

فاتمە هیلالی ئاماژەی بەوەکرد، کارەکانیان لەسەر بنەمای سیستمی هاوسەرۆکایەتی ئەنجام دەدەن و وتی: کاتێک هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە کامپەکەدا ئەنجام دەدرێت، گەل هیوایەکی گەورەمان پێدەبەخشێت، گەل بۆ ماوەی ٣٠ ساڵە لەگەڵ کارەکانیاندا خەبات دەکەن، هەڵبژاردنی ئێمە دیموکراسی بوو، بەشدارییەکی باش هەبوو لە هەردوو لایەنی ژنان و گەنجان. دوو هاوسەرۆک شارەوانی و ٧ ئەنجومەن هەڵبژێردران بۆ خزمەتکردنی گەل، گرنگ ئەوەیە کە کارەکانمان بە شێوەیەکی کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوەیی ئەنجام بدەین بەپێی ئەو سیستمەی کە دامەزراوە. هیوادارین هەڤاڵانی تازە هەڵبژێردراو کارەکانیان جێبەجێ بکەن و خزمەت بە گەلەکەیان بکەن لەسەر ئەو بنەمایەی کە ڕێبەر ئاپۆ دایمەزراندوە، هیوادارین ئەم هەڵبژاردنە وەڵامێکی باش بێت بۆ گەلی مەخموور له دوو ساڵی داهاتوودا ئێمە پرۆژەی نوێ بۆ ژنان پەرەپێدەدەین و بەردەوام دەبین لە پڕۆژەکانمان.