لە خاکی شۆڕشدا منداڵان بە زمانی کوردی خۆیان قسە دەکەن

بە بۆنەی جەژنی زمانی کوردی، کە دەکەوێتە ١٥ی ئایار، سەردانی قوتابخانەکانی شاری قامیشلۆمان کرد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، قوتابیان تێڕوانین و هەستی خۆیان باسکرد و ڕایانگەیاند: بە زمانی خۆمان دەخوێنینەوە، قسە دەکەین و بیردەکەینەوە.

عەبیر محەمەد

 

قامیشلۆ- یەکەم ژمارەی گۆڤاری هاوار بە زمانی کوردی لە ١٥ی ئایاری ١٩٣٢ لە دیمەشقی پایتەختی سوریا لە لایەن میر جەلادەت بەدرخانەوە دەرچوو و ٥٧ ژمارەی ڕۆژنامەکە بڵاوکرایەوە، لە ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری هاواردا و لە ساڵی ١٩٩٨ەوە، ١٥ی ئایار وەک ڕۆژی زمانی کوردی یاد دەکرێتەوە، وەک دەزانرێت زیاتر لە ١٠٠ ساڵیشەە کوردی لەژێر سیاسەتی ئاسمیلەکردنی قورس دایە و  فێرکردنی منداڵانی کورد بە زمانی دایکیان-کوردی قەدەغە کرابوو.

 

دوای دامەزراندنی ئیدارەی خۆسەر و دامەزراندنی سیستەمی پەروەردە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئێستا هەر مرۆڤێک لە هەموو نەتەوەیەکەوە بە زمانی دایکی خۆی فێر دەبێت، ئیدارەی خۆسەر خەونی کوردی بۆ فێربوون بە زمانی دایکی بەدیهێنا و دەرفەتی زیندووکردنەوەی زمانی کوردی بە تایبەت بۆ نەوەکانی ئایندە ڕەخساند.

 

"ئەگەر زمانەکەمان لەناو بچێت، ون دەبین"

سیلڤا محەمەد، تەمەن ١٢ ساڵ، کە لە پۆلی شەشەمی ئامادەیی لە قوتابخانەی جۆرج گۆرگیس دەخوێنێت، خۆشحاڵی خۆی بە فێربوون بە زمانی دایکی بەم شێوەیە دەردەبڕێت، "من بە زمانی دایکم زمانی کوردی دەخوێنم، هەستێکی خۆشە کە بە زمانی خۆم دەجخوێنم، ئەگەر زمانەکەمان لەناوبچێت، ئەوا ئێمەش لەناو دەچین، بۆیە ئاگاداری زمانەکەمان دەبین، بەردەوام دەبم لە خوێندن بە زمانی دایکی بۆ ئەوەی ڕەت نەکرێتەوە، زمانی دایکی خۆم دەپارێزم، پێی دەنووسم و دەخوێنمەوە.

 

"ئێمە بە زمانی خۆمان دەخوێنین"

ڤیان عەلی تەمەن ١٥ ساڵ، لە پۆلی ٩ی بنەڕەتی لە قوتابخانەی ئیبراهیم هانۆ دەخوێنێت، بەهۆی سیاسەتەکانی حکومەتی دیمەشق بۆ سەپاندنی زمانی عەرەبی بەسەر منداڵانی کورددا، ساڵانی سەرەتای فێربوونی زمانی عەرەبی بەسەر بردووە، ئێستاش هەوڵدەدات زمانی دایکی فێرببێت، دەشڵێت: من بە زمانی عەرەبی خوێندوومە، بۆ من قورس بوو بە زمانی عەرەبی بخوێنم چونکە زمانی دایکم نەبوو، هەشت ساڵە بە زمانی خۆم فێر دەبم و دەخوێنم، بۆیە بە ئاسانی بەردەوامم لە خوێندن، دوای گەورەبوونم مانای فێربوونم بە زمانی دایک تێگەشتم، زۆر شتم جیاکردەوە و ناسیمەوە.،گرنگە هەر مرۆڤێک بە زمانی خۆی پەروەردە بێت، دەبێت هەوڵ بدەین زمانی کوردی لەناو نەچێت.

 

"ئیدارەی خۆسەر دەرفەتی بۆ ڕەخساندین"

ڕۆسیم ڕەسوڵ تەمەن ١٥ ساڵ لە پۆلی ٩ دەخوێنێت، ناڕەزایی خۆی لە فێربوونی زمانی عەرەبی بە زەبری هێز لە سەرەتای خوێندنییەوە دەربڕی و وتی: مامۆستاکان دەیانویست بە زۆر بە زمانی عەرەبی بخوێنین، ئەوان دەیانویست ئێمە فێری بین و سەری ئەوان بەرز بکەینەوە، لە هەموو شوێنێکی کوردستان هەمان سیاسەت جێبەجێ دەکرێت، لە باکووری کوردستان وانە بە زمانی تورکی و لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان زمانی عەرەبی و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وانەی فارسی دەڵێنەوە،. سوپاسی ئیدارەی خۆسەر و دەستەی پەروەردە دەکەم کە دەرفەتێکی گەورەیان پێداین بۆ فێربوون و خوێندنی زمانی کوردی بە زمانی خۆمان.