دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لە بەغدا خۆپیشاندان دەکەن
بە مەبەستی دامەزراندنیان دەیان دەرچووی بەشە پزیشكییەكان و پسپۆڕانی تەندروستی، لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی لە بەغدا دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ٢٩ی ئایار، بە دەیان دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، لە بەردەم وەزارەتی تەندروستی عێراق خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و داوای دامەزراندیان لە سەرۆكی حكومەت و وەزیری تەندروستی كرد.
خۆپیشاندەران ئاماژەیان بەوەکرد، دەرچووانی بەشە پزیشكییەكان بەپێی یاسای شەشەمی ساڵی ٢٠٠٠ دەبێت دابمەزرێن، هەروەها خۆپیشاندەران داوای مافەكانیان و دامەزراندن دەكەن.
ئەوە لە کاتێکدایە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران خوێندن تەواو دەکەن و لە کەرتی حکومی دامەزراندن نییەو لە کەرتی گشتیش بە ئەستەم کاریان دەست دەکەوێت.