دەلال هاشمی: زمان بوون و ناسنامەی کۆمەڵگەیە

دەلال هاشمی، ئەندامی دەزگای زمانی کوردی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، جەختی لەوە کردەوە کە بە دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا خەونی منداڵانی کورد هاتەدی، ئێستاش پاراستنی زمانەکەیان پەیوەستە بە هاوڵاتیانەوە.

نەغەم چاچان

 

قامیشلۆ- زمان ئەو توخمە بنچینەییەیە کە گوزارشت لە بوون دەکات، هەر گەلێک لە ڕێگەی زمانەکەیەوە گوزارشت لە کولتوور و ناسنامە و ژیانی خۆی دەکات، کولتوری هەموو گەلێک لەناو خۆیدایە، ئەمەش بۆ گەلی کورد گرنگییەکی تایبەتی هەیە، جەلادەت بەدرخان لە ١٥ی ئایاری ساڵی ١٩٣٢ لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، یەکەم ژمارەی گۆڤاری هاوار بڵاوکردەوە، بە ناساندنی ئەلفوبێی لاتینی کوردی و ڕێزمانی نووسراوی زمانی کوردی.

 

دەلال هاشمی، ئەندامی دەزگای زمانی کوردی (س.ز.ک) لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە بارەی ئاستی زمانی کوردی و پێشکەوتنەکانی لە ناوچەکەدا، ئاماژەی بەوەدا کە زمانی کوردی لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا قەدەغە کراوە، خوێندکاران نەیانتوانی لە خوێندنگەکاندا بە زمانی دایکی خۆیان قسە بکەن، چونکە بوونی زمانێک جگە لە زمانی عەرەبی قبوڵکراو نەبوو، بەڵام لەگەڵ سەرهەڵدانی شۆڕشی ڕۆژئاوا ئاستی زمانی کوردی باشتر بوو. دەڵێت: وەک مامۆستا لەلایەک زمانەکەمان فێردەبوو و لەلایەکی دیکەشەوە فێری خوێندکارانی قوتابخانە دەبووین، گەلی کورد دەبوو زمان و کولتووری خۆی بناسێت و فێری ببێت، خەونی کورد بوو بە زمانی دایکی قسە بکات، بەڵام بەهۆی ئەو سنووردارکردن و هەلومەرجەی تێیدا گەورە بووین، زمانەکەمان قەدەغە کرا، ئێستا، ئەم خەونە، کە هەزاران ساڵە تامەزرۆی بووین، بۆتە ڕاستی.

 

"لە هەموو شارەکاندا ناوەندی فێربوونی زمانمان هەیە"

دەلال هاشمی سەرنجی بۆ دامەزراندنی خوێندگەو و کۆلێژ و زانکۆی کوردی لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاکێشا وتیشی: ئەمانە هەنگاوی مێژوویی بوون لە هەوڵێکدا بۆ قسەکردن بە زمانەکەمان، بەشێکی گەورەی ئامانجەکەمان بە بنیاتنانی خوێندنگە و کۆلێژ و زانکۆکانمان بەدیهێناوە، دەزگای زمانی کوردی چەندین ناوەندی فێرکاری زمانی کوردی لە ناوچەکەدا هەیە، هەروەها لە هەموو شارەکاندا دامەزراوەمان هەیە، لە سایەی ئەم هەلەی کە ڕەخساندمان، مامۆستایان لە هەموو شارەکاندا بەردەستن و ئامادەن، ئەو پەرتوکانەی ئامادەمان کرد بۆ هەموو ئاستەکانی زمانی کوردییە، بە تایبەتی بۆ زمانی عەرەبی، کوردی، و پێکهاتەکانی سریانی، بۆ ئەوەی هەمووان فێربن و بە زمانی کوردی قسە بکەن.

 

"پەرتوکێک کە لە زمانەکانی دیکەوە وەرگێڕدراوە چاپکراوە"

سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی دەزگای زمانی کوردی، دەلال هاشمی ڕوونیکردەوە کە بەشی خوێندن گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز لەڕووی کار و چالاکییەکانی دەزگای زمانی کوردییەوە. دەڵێت: لە ئێستادا پەرتووکێکی ڕێزمانی کوردی و فەرهەنگێکی نوێ بۆ ئەو کەسانە ئامادە دەکرێت کە ڕووبەڕووی پرسی ڕێزمان و وەرگێڕان بوونەتەوە، بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، سریانی، ئینگلیزی چاپکراون، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە خولی بابەت لە خوێندنگەکاندا کراوەتەوە، هەروەها بەشەکانی بیرکاری، زانست، کۆمەڵناسی، ڕۆشنبیری، و ئەخلاقیش کراونەتەوە، فێرخوازەکان بە زمانی کوردی دەخوێننە. لەو ماوەیەدا ئێمە پێشکەوتنی بەرچاومان بەدەستهێناوە، ساڵێکمان بۆ هەر قۆناغێک تەرخانکردووە”.

 

"پێویستە گەلی کورد زمان و کولتووری خۆی بپارێزێت"

لە کۆتایی قسەکانیدا، دەلال هاشمی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بینینی خوێندکارێک کە لە پۆلی یەکەمەوە تا زانکۆ بە زمانی کوردی زگماکی خۆی دەخوێنێت وتی: لەو کاتەوەی زمانەکەمان قەدەغە کرا، ئەوەی ئەمڕۆ ئەزموونی دەکەین خەونێکە، بەڵام بووەتە ڕاستی کە ئێمە تێیدا دەژین، چەندین هەنگاوی پڕ بەرەکەت نراون، سەبارەت بە زمانی کوردی، ئێمە وەک دامەزراوەیەکی سەر بە زمانی کوردی، هەوڵدەدەین لە سەرتاسەری سووریادا بیکەین بە زمانێکی فەرمی، وەک هەموو زمانەکانی تر، بۆ هەموو سوورییەک بتوانێت خۆی بناسێنێت و بە زمانی زگماکی خۆی قسە بکات. هیوادارین کورد زمان و زمانی زگماک و کلتوری خۆی بپارێزێت.