لەسەر مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە مۆم هەڵکرا
شەوی ڕابردوو گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان بە بۆنەی ٣٤ەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە مۆمیان لەسەر مەزاری شەهیدان هەڵکرد.

هەڵەبجە
لە درێژەی چالاکییەکان بۆ یادکردنەوەی ٣٤ەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، سەرای سەرما و باران شەوی ڕابردوو کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر چوونە سەر مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە و بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە مۆمیان داگیرساند.
کەلسوم حسێن، چالاکوانی شاری هەڵەبجە، پشتگیری خۆی بۆ چالاکی گەنجان خستەڕوو لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی نوژنها وتی: "سەری ڕێز و نەوازش بۆ سەرجەم شەهیدان دادەنەوێنین، هیواخوازین سەرجەم گەنجان ڕۆحی نیشتمانپەروەرییان هەبیت و خاوەنداری لە شەهیدەکانیان بکەن و رێز لە خاک و وڵاتیان بگرن".
ت.پ