کەژاڵ خالیدیان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا

دوای بانگهێشت کردن و لێپرسینەوە کەژاڵ خالیدیان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کەژاڵ خالیدیان دانیشتووی شاری سنە، دەستبەسەرە و بۆ یەکێک لە زیندانەکانی شارەکە گوازراوەتەوە.

 

 بەگوێرەی هەمان ڕاپۆرت، کەژاڵ خالیدیان بانگهێشت کراوە بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوە بدات بۆ یەکێک لە دامودەزگا ئەمنییەکانی سنە، دوای لێپرسینەوە لەگەڵیدا لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراوە.

 

 پێویستە بگوترێ تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە ئاڕاستەی کەژاڵ خالیدیان کراوە نییە.