ڕۆژنامەنووس ئارین سوێد: دەنگی هەموو ژنانی زیندانیکراو دەبین

ئارین سوێد، بەڕێوەبەری یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان-یەڕژە، سەبارەت بە خابەتی هاوبەشی ژنانی ڕۆژنامەنووس دژی بڕیاری لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی ڕایگەیاند، کە دەنگی ژنانی زیندانیکراو دەگەیەننە هەموو ژنانی جیهان.

شیرین محەمەد

 

قامیشلۆ- یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان-یەڕژە له ١٢ی ئابدا بە دروشمی "نا بۆ سێدارە" هەڵمەتێکی بۆ پشتیوانی لە ڕۆژنامەنووس پەخشان عەزیزی و چالاکوان شەریفه محەمەدی دەستپێکرد و تا ١٢ی ئاب بەردەوام دەبێت.

 

ئارین سوێد، بەڕێوەبەری یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان-یەڕژە خەباتی ژنانی هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا ژنان لە هەموو بوارەکاندا خەبات بۆ بوون دەکەن و وتی: وەک ڕۆژنامەنووسێک بەدواداچوون بۆ دوایین پێشهات و ڕووداوەکان دەکەین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دونیا، ژنان بەرخۆدانێکی گەورە لە جیهاندا بەڕێوەدەبەن، بەڵام دەوڵەتانی سەرمایەداری هەوڵ دەدەن بە سیاسەتەکانیان ئیرادەی ژنان بشکێنن و پلانەکانیان بۆ شکستپێهێنانی خەباتیان جێبەجێ بکەن، خەباتی ژنان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەوڵە بەردەوامەکانی لەگەڵ بەرژەوەندی دەوڵەتە باڵادەستەکان نایەتەوە، هەروەک ئەوەی لە ئێران و ئەفغانستان و سودان دەگوزەرێت، لە تەنیشت ئەم وڵاتانەوە بەرخۆدانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕۆڵی سەرەکی پەیوەندیکردن لە گەیاندنی دەنگی ژنان بۆ هەموو جیهان دەبینین.

 

"ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی ترسی لە دڵی هەموو دەوڵەتان دروستکردووە"

ئارین سوێد لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکان، بەردەوام میدیا و قەڵەمی ئازاد لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەنە ئامانج، بۆیە ڕوونە کە ڕۆڵی میدیا چەندە گرنگە لە ڕزگارکردنی پێکهاتەکاندا، ڕاپەڕینی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەموو جیهاندا دەنگی دایەوە و ئەمەش ترسی لە دڵی وڵاتانی دەسەڵاتداردا دروستکرد، بۆیە خەباتی ژنان و بەرخۆدانی ژنانی زیندانیکراو لە ئێران نموونە و بەهایە بۆ ئێمە.

 

"نامە و بەرخۆدانی ڕۆژنامەنووسانی زیندانیکراو کاریگەری لەسەر ئێمە دروستدەکات"

ئارین سوێد سەرنجی بۆ خەباتی ژنە زیندانییەکان ڕاکێشا و ئاماژەی بەوەدا کە نامە و بەرخۆدانی ژنانی زیندانیکراو کاریگەرییان لەسەر ئێمە هەیە، دەڵێت: ژنانی زیندانیکراو زۆرن لە زیندانەکاندا، کەسایەتی ژنانی ئازادیخواز جارێکی دیکە لەگەڵیان سەرهەڵدەدەن، ئێمە وەک ژنانی ڕۆژنامەنووس پشتڕاستی دەکەینەوە کە نامە و بەرخۆدانەکانیان کاریگەرییان لەسەر ئێمە هەیە و هەڵمەتەکەشمان تا ١٩ی ئاب بەردەوام دەبێت، زۆرێک لە ژنە ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانەکان بە کۆکردنەوەی واژۆ و پێشکەشکردنی هەواڵی ڕۆژانە بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.

 

"دەبینە دەنگی هەموو ژنان"

لە کۆتایی قسەکانیدا ئارین سوید وتی: هەنگاوی داهاتوومان ناردنی نامە بوو بۆ هەموو ئەو ژنانەی کە لە بەرخۆداندان، ئێمە بە یەک ئامانجەوە مامەڵە دەکەین، ئەویش ڕزگارکردنی هەموو ژنانە، پێکەوە دژی ئەو سیاسەتانە دەوەستینەوە کە پلانی بۆ دانراوە دژی ژنان، وەک یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان-یەڕژە دەبینە دەنگ و هاواری هەموو ئەو ژنانەی کە ڕووبەڕووی توندوتیژی و چەوساندنەوە دەبنەوە.