هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

سۆفیە ئالاگاش، هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت لەو دۆسیەیەی کە دادگایی کرابوو، سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

ناوەندی هەواڵ

 

دانیشتنی حەوتەمی دۆسیەی سۆفیە ئالاگاش، هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت، کە لە کاتی کاری ڕۆژنامەوانیدا بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێک" دادگایی کرابوو، بەڕێوەچوو

 

سۆفیە ئالاگاش ئامادەی دانیشتنی دادگای باڵای تاوانەکانی پێنجەمی ئامەد نەبوو، بەڵام پارێزەرانی ڕەسوڵ تامور و پیرۆژان قەرەلی گولەر ئامادەبوون.

 

لە لایەکی دیکەوە، ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی سێرت، هاوسەرۆکانی شارەوانی ناوچە و شارۆچکەکانی سێرت، کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا (MKG)، کۆمەڵەی توێژینەوەی میدیا و یاسا (MLSA)، کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە-فورات (DFG)، پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) و ڕێکخراوەکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی لە شار و شارۆچکەکانی ئامەد، سەندیکای پارێزەرانی ئامەد، محەمەد ئەلپتەکین، سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی سێرت و باڵیۆزخانەی ئەڵمانیاش چاودێری دۆسیەکەیان کرد.

 

لە دادگاییەکەدا سۆفیە ئالاگاش، هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت، سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.