"له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی بووم خه‌ڵاتی باشترین كه‌سایه‌تی خۆبه‌خشی ساڵیان پێ نه‌به‌خشیم"
سۆما حەمە سەعید، کاندید بۆ وەرگرتنی باشترین کەسایەتی خۆبەخشی ساڵ له‌لایه‌ن تۆڕی گه‌نجانی عێراق، له‌سه‌ر ئاستی عێراق پله‌ی سێیه‌م و له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه یه‌كه‌م بووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگا هەژمار نه‌كراوه خه‌لاته‌كه
هەڵەبجە
سۆما حەمە سەعید، کاندید بۆ وەرگرتنی باشترین کەسایەتی خۆبەخشی ساڵ له‌نێوان ٢٠ کاندید بە کۆی ٢ هەزارو ٣١٨ دەنگ، پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێنا و لەسەر ئاستی پارێزگای هەڵەبجەش پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا سۆما حەمە سەعید باسی له‌وه‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لە عێراقدا هەڵەبجە بە پارێزگا هەژمار نییە، بێبەش بووە لەو خەڵاتە،خەڵاتەکەش بۆ یەکەم ودووەمی پارێزگاکان بوو، وتی: بەس لێرە بەداخەوە هەڵەبجە وەک شارۆچکەیەک هەژمار کراوە، ەکێک لە ئەندامی گەنجانی عێراق پێی وتم کە سوپاسنامەم پێدەبەخشرێت و بچمە بەغداد، بەڵام بەداخەوە هیچ وانەبوو سەرەڕای ئەوەی دوو شەو لە بەغداد مامەوە.
سۆما نایشارێته‌وه نیگەرانی ئەوەیە کە هەڵەبجە تا ئێستاش پارێزگا نییە و شایستەکانیان دەخورێت، هەروەها نیگەرانە لەوەشی کە شایستە بووە بۆ وخەڵاتەکە بەڵام وەری نەگرتووە.
له كۆتایی قسهكانیشسیدا سۆما حەمە سەعید داواکارە كاره‌كان بۆ به پارێزگا بوونی هه‌ڵه‌بجه ته‌واو بكرێت تاوه‌كو گه‌وره بازرگانه‌كان ڕوو له‌شاره‌كه بكه‌ن بۆ وه‌به‌رهێنان.