"تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین"
دانیشتووانی کۆبانێ ڕێپێوانێکی جەماوەرییان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر حەلەب، عەفرین و شەهبا ڕێکخست و لە رێپێوانەکەدا پەیامی بەرخۆدان درا.
کۆبانێ
لە بەرامبەر هێرشەکانی چەتەکانی تەحریر شام بۆ سەر حەلەب لە ٢٧ی ئەم مانگە و پاشان بۆ سەر تل رفعەت و شەهبا، کاردانەوەی خەڵک تا دێت زیاتر دەبێت. لە دوای ڕاگەیاندراوی مەجلیسی گەلی شەهبا، خەڵکی شەهبا لەوێ دەرکران و لە ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەری نیشتەجێ کران. ئەو شوێنانەی کە کۆچبەران تێیدا جێگیر دەکرێن و ئامادە دەکرێن بۆ هاتنیان، شارەکانی تەبقە و ڕەقە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریان. کاردانەوەکان لە دژی هێرشە و کۆچکردنی خەڵکی شەهبا و تل رفعەت، لەهەموو ئەو ناوچانەی کە کورد تێیدا نیشتەجێ بووە و هەم لە جیهاندا لە زیادبووندایە. ئەمڕۆ دانیشتوانی کۆبانێ ڕێپێوانێکی جەماوەرییان دژی هێرشەکان و کۆچی خەڵک ئەنجامدا و کاردانەوەی خۆیان بەرامبەر بە هێرشەکان دەربڕی.
ڕێپێوانەکە بە بەشداری هەزاران کەس لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد دەستی پێکرد و تا گۆڕەپانی شەهید عەگید بەردەوام بوو. لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی "بژی بەرخۆدانی عەفرین" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" بەرزکرایەوە.
"هەمیشە بەرخۆدان دەکەین"
سیهام عوسمان، یەکێک لە ژنانی بەشداربوویی ڕێپێوانەکە و ئەندامی ئەنجومەنی ئایین و باوەی بەم شێوەیە ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی: "لە ڕۆژی ئەمڕۆماندا ئەو دۆخەیە کە بەسەر کورددا بەڕێوەدەچێت دەبینین کە دەڵێن ئێمە هیچ ناکەین، بەڵام شاهیدی ئەوە دەکەین کە ئازاری ژنان و منداڵان دەدەن، ئێمەش وەک گەلی کورد هەمیشە بەرخۆدان دەکەین، ئێمەش وەک ژنانی کۆبانێ و لە پشت ژنانی عەفرین شەهبا و شێخ مەقسود و حەلەب دەوەستینەوە و دەڵێین تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین".
"داوای کۆکردنەوە دەکرێت"
عارف بالی، هاوسەرۆکی دەستەی ئیکۆلۆژیی کانتۆنی فورات، بەناوی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکەوە، هەستی خۆی بەم شێوەیە دەربڕی: "ئەم چالاکییە پیرۆزمانە بۆ گەلەکەمان لە عەفرین، شەهبا و حەلەبە. ئەم گەلە لە بەر هێرشەکانی چەتەکانی تەحریر شام لە شوێنی خۆیان دەرکەوتوون، بۆیە خۆبەرێوەربەری سەفەربەری ڕاگەیاندووە، ئێمە لێرەوە دەڵێن کە ئێمە بەردەوام لەگەڵ گەلی خەڵکی عەفرین، شەهبا و حەلەبین".
ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی عەفرین" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتایی هات.