چاوپێکەوتن لەگەڵ تەلارسازەکەی فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی"، عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا

عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان لە ڕەحا دوای ٤٣ مانگ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کۆبووەوە.

ناوەندی هەواڵ

عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد، کە لە زیندانی ئیمرالی ئەمنیەتی باڵای جۆری F ڕاگیراوە، دوای ٤٣ مانگ بۆ یەکەمجار چاوی بە عومەر ئۆجالانی برازای و پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی ڕەحا کەوت.

عومەر ئۆجالان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە: "دواین دیدار لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەنجامدرا، وەک بنەماڵەیەک دوای چەندین ساڵ لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان کۆبووینەوە. کۆبوونەوە لەگەڵ خێزان مافێکی یاساییە و دەمانەوێت ئەم کۆبوونەوانە بەردەوام بن، گرنگ نییە بارودۆخەکە چۆن بێت".