ژنانی شەنگال: زەلال بناغەی تێکۆشانی لە شەنگالدا بونیادنا

ژنانی تێکۆشەری ئێزیدی زەلال عەفرینیان لە نزیکەوە دەناسی و لەگەڵیدا کاریان دەکرد، ڕایانگەیاند، ئاستی تێکٶشان و ڕێکخستنی شەنگال لە سایەی کەسایەتییەکانی وەک زەلال دامەزرا.

شەنگال

 

زەلال عەفرین لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکیا لە ٩ی تشرینی یەکەم لە شەهبا گیانی لەدەستدا، لە ژیانی تێکۆشەرییدا لە زۆر شوێن خەباتی کردووە، دوای فەرمانی ٧٤ لە ٣ی ئابی ٢٠١٤، کاتێک چەتەکانی داعش چوونە شەنگال، زەلال عەفرین چووە شەنگال و بۆ ماوەی ٧ ساڵ خەباتێکی گەورەی بۆ ڕێکخستنی ژنان و کۆمەڵگەی ئێزدی ئەنجامدا، لە کۆمەڵگەی ئێزدیدا خۆشەویست بوو، لە دڵی ژنانی گەنج و دایکاندا جێگەی خۆی هەبوو.

 

"زەلال هاوڕێ بوو لەگەڵ هەمووان"

ئەمشێ مەروان، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی شەنگال، باسی لە زەلال عەفرین و کارەکانی لە شەنگال کرد و وتی: لە کەسایەتی هاوڕێ زەلالدا شەهیدانی شۆڕشمان لەبیرە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ڕێبەر ئاپۆ، ڕێکخراوەکەمان و بنەماڵەی شەهید دەکەین، هاوڕێ زەلال جێگەی خۆی لە دڵی هەرکەسێکدا کردەوە، دڵی زۆر گەورە بوو، ٦ ساڵ پێکەوە کارمان کرد، تەنانەت جارێکیش لە دڵی کەسمان دەرنەچوو، هەرکەسێک هەنگاوێکی بۆ دواوە دەبرد هاوڕێ زەلال دەیبردە سەر ڕێگای ڕاست، ئەمڕۆ بە ئەرکی خۆمان زانی مەراسیمێک ڕێکبخەین و هاوڕێ زەلال یاد بکەینەوە.

 

"ڕۆیشتنی ئەو زۆر بە ئازار بوو"

لەکۆتاییدا ئەمشێ مەروان سەرەخۆشی خۆی بۆ بنەماڵەو هاوڕێیانی زەلال عەفرین دەربڕی و وتی: لە منداڵ و گەورەوە بۆ هەمووان پەیوەندییەکی زۆری هەبوو لە شەنگال، لەگەڵ منداڵان و گەورەکان ‌هاوڕێ بوو، هەموو شتێکی بۆ هاوڕێیەتی دەکرد، کاتێک شەنگالی بەجێهێشت و ماڵئاوایی لێکرد، ئێمە زۆر ئازارمان چێشت و ئەویش ئازاری پێگەیشت، ئەگەر بەدەست ئێمە بووایە هەرگیز ڕێگەمان نەدەدا هاوڕێ زەلال وڵاتەکەمان بەجێبهێڵێت، جارێکی تر دەمانەوێت سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و ڕێکخراوەکە بکەین.

 

"شەهید زەلال ڕێگای تێکۆشانی نیشان داین"

نەعیم ئیلیاس، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی سەردەشت باسی لە شەهید زەلال کرد و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە کەسایەتی هاوڕێ زەلالدا شەهیدانی شۆڕش بەبیردەهێنینەوە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ڕێبەر ئاپۆ و ڕێکخراوەکەمان و بنەماڵەی شەهید زەلال دەکەین، ئەمڕۆ ژنانی ئێزیدی و کۆمەڵگەی شەنگال لە سایەی شەهید زەلال و کەسانی وەک ئەو هەڵدەستن و تێدەکۆشن، شەهید زەلال لەگەڵ ئازار و خۆشییەکانی ئێمەدا ژیا، هەرگیز بە تەنیا جێی نەهێشتین، ئەمڕۆ ئێمەی ژنانی ئێزیدی هەست بە ئەرک دەکەین کە لە ڕێگەی مەراسیمێکەوە یادی هاوڕێ زەلال بکەینەوە.

 

"ڕەنجی شەهیدان لەبیر ناکەین"

لە کۆتاییدا نەعیم ئیلیاس بەڵێنی دا کە ڕێبازی زەلال عەفرین بگرێتە بەر و وتی: هاوڕێیەکی باش و ماندوونەناس بوو، لەگەڵ هەمووان هاوڕێ بوو، ئەگەر کەسێک نەخۆش بکەوێت، شەو و ڕۆژ لەگەڵیان دەمێنێتەوە، بە گشتی بۆ شەنگال کاری زۆری کردووە، زۆر ئارام و دڵسۆزانە بوو، لە سەردەمی شەڕی عەفرین، کە چووینە عەفرین و بووین بە قەڵغانی مرۆڤ، دواتر هاوڕێ زەلال لەگەڵمان هات و چەند شەوێک پێکەوە لەوێ ماینەوە، چەند ساڵێک لە شەنگال پێکەوە ماینەوە، هەمیشە شوێنکەوتووی ئەوان دەبین و ئاگاداری کارەکانیان دەبین، دوژمنی کوێر هەمیشە ژن دەکاتە ئامانج، ئەوان لە دەسەڵاتی ژنان دەترسن و هەر بۆیەش ژنان دەکەنە ئامانج، ئێمە لەسەر شوێنپێی هاوڕێ زەلال دەبین و دۆسیەکەی دەهێنینە لوتکە، هەرگیز لەبیری ناکەین، هاوڕێیەکی ئازیزمان بوو، جارێکی دیکە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەکەی دەکەین.