تەنانەت دار زەیتونەکانیش لە دەستدرێژی داگیرکەران سەلامەت نین

هێرشی ئەم دواییە بۆ سەر گوندی "کاخرییە" لە شاری عەفرین لەلایەن بەکرێگیراوانی تورکی داگیرکەر، ژنانی ناوچەی ڕەققەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای تووڕە کرد. داوایان کرد دەنگی خەڵکی ناوچە داگیرکراوەکان بگەیەننە جیهان بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکاری.

 یوسرا ئەحمەد

 

ڕەققە - ژنانی ناوچەی ڕەققە، بە ئیدانەکردنی هێرشی ئەم دواییەی بەکرێگیراوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر خەڵکی گوندی "کاخرییە" لە شاری عەفرینی داگیرکراو، ڕایانگەیاند: "ئەو پێشێلکاریانەی لە عەفرینی داگیرکراو ئەنجام دەدرێن، پێشێلکردنی سەرجەم یاسا نێودەوڵەتییەکانە، ئەم هێرشە بەهۆی ناڕەزایەتی دانیشتووانی ئەو شارە لە بەرامبەر سەپاندنی غەرامەی دارایی ڕوویدا.

 

لە ١٥ی ئەیلولدا گرووپی "ئەلعەمشات"ی سەر بە حکوومەتی داگیرکەری تورکیا، گوندی "کاخرییە"یان لە بەشی مۆباتای شاری عەفرینی داگیرکراو گەمارۆ دا و بۆ هەر دارێکی زەیتونێکی دانیشتوانەکە بە بڕی ٨ دۆلار غەرامەیان سەپاند. ئەم بڕیارە بووە هۆی ئەوەی خەڵک بە تایبەت ژنان لە خۆپیشاندانێکی ئاشتیانەدا ناڕەزایەتی دەرببڕن لەسەر ئەم بڕیارە. ئەم ناڕەزایەتییە بە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران بەرەوڕوو بووەوە، کە لە ئەنجامدا دوو ژن گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسیش برینداربوون کە ژنیشیان تێیایداهەبوو. هەروەها هەندێکیان ڕفێندران.

 

دوای ئەم هێرشە، ژنانی ناوچەی ڕەققە تووڕەیی خۆیان بەرامبەر ئەو کارە نامرۆڤانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی دەربڕی.

 

حەسینە کەمال، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی زێنۆبیا، ئەم هێرشەی ئیدانە کرد و وتی: لەدوای داگیرکردنی عەفرینەوە، دەوڵەتی فاشیستی تورکیا خراپترین پێشێلکاریی بەرامبەر بە خەڵک و بەتایبەت ژنان ئەنجامداوە، لە کوشتن و دەستدرێژیەوە تا دەگاتە دەستگیرکردن و ڕفاندن، هەروەها ڕێگریکردن لە قسەکردن بە کوردی و سەپاندنی زمانی تورکی و بەکارهێنانی پارەی تورکی، تەنانەت سروشتیش لە داگیرکارییەکان ڕزگاری نابێت."

 

ناوبراو ئامانجی ئەو سیاسەتە دڕندانەیە لە دژی گەل ڕوون کردەوە و وتی: داگیرکەران بە دەستدرێژییەکانیان بۆ سەر خەڵک نەوەستاون و بە مەبەستی شکاندنی ئیرادە و دەسەڵاتی بەرخۆدانی خەڵکی عەفرین باجی قورسیان بەسەردا سەپاندووە ، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەم دەستدرێژیانە لە پێناو شکاندنی ئیرادە و دەسەڵاتی خۆڕاگری خەڵکی عەفرین ، دەبینین کە خەڵک خۆیان تەسلیم نەکردووە و بەردەوامن لە بەرگریکردن لە خاکەکەیان لە بەرامبەر داگیرکەران بە بەرخۆدانێکی زۆرەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەم دەستدرێژیانە سەرجەم یاسا مرۆیی و نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکەن. هەموو ئەمانە سیاسەتن بۆ جێگیرکردنی بەکرێگیراوان و دەرکردنی دانیشتوانی ڕەسەن و گۆڕینی پێکهاتەی دانیشتوانی ناوچەکەیە. هەروەها داوای وەڵامی جددی لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤەوە کرد و زیادی کرد: هەموو ئەو وڵاتانەی جیهان و ئەو ڕێکخراوانەی بانگەشەی پشتیوانی مرۆڤایەتی دەکەن، دەبێت هەڵوێستی جیددییان هەبێت لە بەرامبەر دەستدرێژییەکانی ناوچە داگیرکراوەکان".

 

کەرام ئەلحەمەد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەنجوومەنی مەجلیسی ژنانی زێنۆبیا ڕایگەیاندووە کە داگیرکەران سیاسەتی دڕندانە و شێوازی توندوتیژی دژی خەڵکی عەفرین بەکاردەهێنن. به تایبه تی باسی له کردەوەکانی داگیرکەرانی کرد له سەرکوتکردنی خۆپیشاندانه ئاشتیییانەکانی دانیشتووانان به رامبەر به بریاره ناڕەواکان و سەپاندنی سزای دارایی. گوتیشی: "تەقەیان لە خەڵک کردووە، کە لە ئەنجامدا دوو ژن گیانیان لەدەستداوە و ٨ کەسیش برینداربوون".

 

هەروەها ڕاشیگەیاند، سیاسەتی به کرێگیراوان زۆر لەو سیاسەته دەچێت که داعش له ناوچەکه جێبەجێی کردووه . ئاماژەی به وەشدا: له کاتی کۆنترۆڵکردنی هەرێمدا، داعش خراپترین دەستدرێژی و تاوانی به ڕامبەر خه ڵک ئەنجامدا، له کوشتن و دەستدرێژیکردنەوه تا سەپاندنی بڕیار و سزای ناڕەوا. بۆیه ئەگەر بەراوردی سیاسەتەکانی داعش و به کرێگیراوانی تورکیا بکەین، دەتوانین درک بەوە بکەین کە سیاسەتی هاوشێوەیان هەیە".

 

کەرام ئەلحەمەد بە ئاماژەدان بە ئەزموونی ژنان لە ڕەققە لە سەردەمی دەسەڵاتی داعش وتی: ئێمەش تووشی دەستدرێژی بێشومار هاوشێوەی داگیرکەرانی تورکیا لە سەردەمی حوکمڕانی داعش بەسەر ڕەققەدا بووین. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​لە هەستی ستەم و کۆیلایەتی ژنانی عەفرین تێدەگەین. جەختیشی کردەوە:" ئێمە لە لای ژنانی عەفرین دەوەستینەوە و هاوسۆزین لەگەڵیان ن بۆ ئەوەی هەموو ناوچە داگیرکراوەکان ئازاد بکرێن".

 

هەروەها داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد لە بەرامبەر ئەو دەستدرێژیانە بێدەنگ نەبن و ئەم دۆخەی بە پیلانێکی نێودەوڵەتی وەسف کرد. وتیشی: داگیرکردنی عەفرین درێژەپێدەری ئەو پیلانەیە لەدژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، کە بۆ لەناوبردنی ئیرادەی گەل و پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و شۆڕشی ژنانی ئازاد دروستبووە.

 

هەروەها کەرام ئەلحەمد داوای لە خەڵکی عەفرین بە تایبەت ژنان کرد کە بەرامبەر هەموو دەستدرێژییەک خۆڕاگر و شەڕ بکەن و ملکەچ نەبن بۆ بڕیارە ستەمکارەکانی داگیرکەران لە پێناو بەدەستهێنانی سەرکەوتن. جەختیشی لە پێویستی ئاشکراکردنی تاوانەکانی ناوچە داگیرکراوەکان و گەیاندنی دەنگی خەڵک بۆ جیهان کردەوە.