پۆلیس بە بیانووی پابەند نەبوون بە یاساکانی حیجاب لە ژنێکیان دا

لە ئێران پۆلیس تەقەی لە ژنێک کردووە بە ناوی ئارەزوو بەدری، بە تاوانی پێشێلکردنی یاساکانی حیجاب.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئێران، ڕۆژی ٢٢ی تەمووز، ژنێکی تەمەن ٣١ ساڵ بە ناوی ئارەزوو بەدری لە کاتی ڕۆیشتن بۆ ئۆتۆمبێلەکەی لەگەڵ خوشکەکەی لە شاری نور، لەلایەن پۆلیسەوە ڕاگیراوە بانگەشەی ئەوە کراوە کە پۆلیس هۆشداری داوە بۆ ئەوەی بوەستێت بەڵام ئارەزوو بەدری نەوەستاوە، بۆیە تەقەیان لێکردووە.

 

بە پێی هەواڵی بی بی سی، پۆلیس سەرەتا تەقەی لە تایەی ئۆتۆمبێلەکە کردووە و دواتر تەقەی لە شۆفێرەکە کردووە، ئەوەش زانرا کە فیشەکەکە بەر پشتی ئارەزوو بەدری کەوتووە و زیانێکی زۆری بە مێشکی گەیاندووە.

 

ئارەزوو بەدری کە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەیەکی شاری نور، دواتر بۆ نەشتەرگەری گواسترایەوە بۆ ساری، دوای هەفتەیەکی تر ڕەوانەی تاران کران، دوای ١٠ ڕۆژ فیشەکەکە لە جەستەیدا دەرهێندرا.

 

خێزانەکەی مۆڵەتی پێشکەشکردنی بینینی ئارەزوو بەدریان پێدرا کە تا ئێستاش لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکرێت، بەڵام دەست بەسەر مۆبایلەکەیاندا گیراوە.