لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ٤٣٥ کەس گیانیان لەدەستداوە

لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی کە سوپای ئیسرائیل نزیکەی ٩ مانگە بۆ سەر لوبنان ئەنجامی دەدات، ٤٣٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩٢ هەزار و ٢٢٨ کەسیش ئاوارەبوون.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستی لوبنان بەیاننامەیەکی نووسراوی سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بڵاوکردەوە، لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلدا ٤٣٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئاوارەکانیش گەیشتووەتە ٩٢ هەزار و ٢٢٨ کەس.

 

هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنان لە باشووری لوبنان و باکووری ئیسرائیل بەردەوامە، بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی فەرمی لوبنان، ئیسرائیل بە بۆمبی فسفۆر ناوچەی میتال ئەلجەبلی لە شارۆچکەی ئەلحیام لە لوبنان کردە ئامانج و بە فڕۆکەی جەنگی لە زۆرێک لە خاڵەکانی باشووری داوە، لە هێرشەکاندا زیانەکان گەیشتووەتە ناوچەی نیشتەجێبوون.