لەسەر ڕێگای کەلار-کفری چوار خوێندکار گیانیان لەدەستدا

ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای کەلار- کفری ڕوویدا و بەهۆیەوە چوار خوێندکار گیانیان لەدەستدا و ٧ خوێندکاری دیکەش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٤ی ئایار، لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان کفری - کەلار پاسێکی خوێندکارانی ئامادەیی وەرگەڕا.

 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان چوار خوێندکار گیانیان لەدەستداوە کە دوو لە خوێندکارەکان لە کاتى گەیشتنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە و ٧ خوێندکاری دیکەش بریندار بوون و ڕەوانەى نەخۆشخانە کراون.

 

لە ئێستادا سەرجەم بریندارەکان لە نەخۆشخانەى کەلار لە ژێر چاودێری پزیشکدان و نەشتەرگەری و چارەسەریان بۆ دەکرێت،کە  برینی سێ خوێندکاریان سەختە.