لە تورکیا پیاوێک ژن و سێ منداڵەکەی دەکوژێت

پیاوێک بە ناوی یوسف کۆڤارا لە شاری کیلیس لە بواری بیناسازیدا کاردەکات، هاوسەرەکەی بە ناوی مەروە کۆڤارا و سێ منداڵەکەیان کە تەمەنیان ٥-٦-٨ ساڵ بووە، کوشتووە و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای ئەنجامدانی پشکنینەکان، دەسەڵاتدارانی تورکیا ماڵی یوسف کوڤارایان کردەوە کە هاوسەرەکەی و سێ منداڵەکەی کوشتبوو لێکۆڵینەوەیان کرد لە بارودۆخی ئەو ڕووداوەی کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس لە ئەندامی خێزانەکەی.

 

کەسوکاری یوسف کۆڤارا، بەرپرسانیان ئاگادارکردەوە، بۆیە پۆلیس و تیمە پزیشکییەکان چوونەتە ئەو شوێنەی کە پێیان درابوو، دەرکەوت یوسف کۆڤارا لە بواری بیناسازیدا لە شاری کیلیس کاردەکات، خۆی کوشتووە هاوسەرەکەی، مەروە کۆڤارا، و سێ منداڵەکانیانی کوشتووە، کاتێک کەس دەرگاکەی نەکردەوە، تیمەکان چوونە ناو ماڵەکە و بینیان یوسف کۆڤارا و مەروە کۆڤارا و سێ منداڵەکە کوژراون.

 

بە پێی لێکۆڵینەوەکان یوسف کۆڤاراش خۆی کوشتووە، تەرمەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکە و دەسەڵاتداران دەستیان کرد بە کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەسەر مردنی خێزانەکە.