ژمارەی ڕۆژنامەنووسانی دەستگیرکراو زیادی کرد

ژمارەی کارمەندانی ڕاگەیاندنی ئازاد، کە لە ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵەکان دەستبەسەر کران، گەیشتە ٩ کەس.

ناوەندی هەواڵ

 

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندنی ئازاد و ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسانی دەستبەسەر کرد، تا دێت ژمارەی ڕۆژنامەنووسە دەستبەسەر کراوەکانیش زیاد دەبێت و تا ئێستا گەشتووەتە ٩ کەس.

 

ئەسرا سۆلین داڵ، پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا، ئەنەس سەزگین، کارمەندی ڕۆژنامەی یەنی یاشام، ساڵحە ئاراس، یەشیم عەلیجی، بەستا ئەرگات بالجی، شیرین ئەرمیش، ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندنی ئازاد و ڕۆژنامەنووس ئەردۆغان ئەلایومات لە هەڵمەتی ماڵاندا لە ئیستەنبوڵ دەستبەسەر کران.

 

لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدا لە ئەنقەرە، هەریەک لە محەمەد ئەسلان، پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا، دۆغان کایناک، پەیامنێری پێشووی ئاژانسەکە دەستبەسەر کران، ئەوەش زانراوە کە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٣ کەسی دیکە دەرچوو کە دوانیان ڕۆژنامەنووسن.