پێکهاتەکانی کورد و عەرەب و سریانی و ئەرمەنی دژی هێرشەکان داوای یەکگرتوویی دەکەن

گەلی شاری حەسەکە بە هەموو پێکهاتەکانی کورد، عەرەب، سریانی و ئەرمەنییەوە ڕێپێوانێکی گەورەیان ڕێکخست دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان.

حەسەکە

 

لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٤، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هێرشی کردە سەر ناوچەی مەتینای باشووری کوردستان، لە دژی ئەم هێرشانە، گەلی شاری حەسەکە بەهە،موو پێکهاتەکانی کورد، عەرەب، سریانی و ئەرمەنی ڕێپێوانێکی بەکۆمەڵیان ڕێکخست.

 

بەشداربووانی ڕێپێوانەکە ئاڵای کۆنگرەی ستار، ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان و پانکارت بە نووسراوی "گەریلا بوونی ئێمەیە" یان بەرز کردەوە، ڕێپێوانەکە لە بەردەم فولکەی کەڤۆک لە گەڕەکی موفتی دەستیپێکرد و لەبەردەم لەناوبردنی شەهید سەرحەد کۆتایی هات.

 

"ئامانج داگیرکردنی هەرێمەکە و قڕکردنی گەلی کوردە"

فاتمە عەلی بە ناوی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان وتوتی: دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە هەڵبژاردنەکانی باکووری کوردستان شکستی هێنا، بۆیە هێرشی کردە سەر خاکی باشووری کوردستان، نایەوێت چیتر گەلی باکووری کوردستان نەمانی ئەو قبوڵ بکات، بۆیە هێرشی کردە سەر مەتینا، ئەم هێرشە گەلی کورد ناترسێنێت، بەرخۆدان و تێکۆشان لە مەتینا بۆ ماوەی ٤٠ ساڵە بەردەوامەو سەرکەوتوو دەبێت، وەک گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرشەکان بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان وەک هێرشێکی دژە مرۆیی دەبینین، دەمانەوێت دەوڵەتی عێراق هەڵوێستی خۆی نیشان بدات و کۆمەڵکوژی گەلەکەمان قبوڵ نەکات، ئامانج لە داگیرکردنی ناوچەکە و کۆمەڵکوژکردنی گەلی کوردە، پێویستە لە دژی ئەم پلانانە هۆشیار بین، کاتی یەکگرتوویی هاتووە، با خاوەنداری لە چارەنووسی گەلی کورد بکەین.

 

بانگەواز بۆ یەکێتی

مستەفا ئەحمەد، ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکراتیک- پەیەدە، پشتڕاستی کردەوە کە دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت گەلی کورد قڕبکات و خاکی باشووری کوردستان داگیر بکات و وتی: پلانەکانی قڕکردن بە یەکگرتوویی کوردەکان تێکدەشکێنرێن، داوای یەکڕیزی دەکەین لە دژی داگیرکاریی و لەپێناو پاراستنی خۆمان و بوونمان.

 

ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدان" کۆتایی هات.