هالیسە ئاکسۆی: بە وتە و تۆمەتی ساختە سەدان کەس وەک من دەستگیرکران

هالیسە ئاکسۆی، کە تەرمی کوڕەکەی عەگید ئیپەکی لە ڕێگەی پۆستەوە لەناو سندوقێکدا بۆ نێردرایەوە، بە تۆمەتی بێ بنەما دەستگیرکرا و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە زیندان ئازادکرا، هالسە ئاکسۆی وتی: سەدان کەس وەک من بە وتەی ساختە دەستگیرکران.

ئامەد

 

لە چوارچیێوەی لێکۆڵینەوەیەک کە لەلایەن نووسینگەی داواکاری گشتی ئامەدەوە بە وتەی ئومیت ئاکبیک لە ٢١ شار دەربارەی ٦٠٠ کەس دەستیپێکردبوو، لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ هالیسە ئاکسۆی دەستگیرکراو لە ١٩ی نیسانی ئەمساڵ ئازادکرا، هالیسە ئاکسۆی، کە تەرمی کوڕەکەی عەگید ئیپەکی بە پۆستەو لەناو سندوقێکدا ڕادەست کرایەوە، ڕادەستی بۆ ماوەی ساڵێک بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" لەگەڵ کچەکەی بەناوی مزگین کاراتاش دەستگیرکرابوو، بۆ ماوەی ساڵێک لە زینداندا لەگەڵ کچەکەی و نەوە تەمەن چوار ساڵانەکەی مانەوە.

 

"هەمیشە لایەنگری ئاشتییم"

هالیسە ئاکسۆی وتی؛ بۆ ماوەی ساڵێک بەبێ هیچ تاوانێک زیندانی کرام، هەرگیز داوای جەنگم نەکردووە و هەمیشە لایەنگری ئاشتیم، دەمانەوێت ئەم خوێنە بوەستێت و کەس نەمرێت، لەو ڕۆژەی کە دەستگیرکرا، چوومە نەخۆشخانە و بە دەرمان لسەرپێیەکانم مامەوە، دوو جانتا دەرمانم لەگەڵ خۆم برد بۆ سەلامەتی، سەرەڕای تۆمەتێکی نادیار بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە زیندانی تاکەکەسی هێلدرامەوەو دواتر برامە زیندان.

 

"بە نایاسایی بۆ ماوەی ساڵێک زیندانی کرام"

هالیسە ئاکسۆی ڕایگەیاند، بە وتەی کەسێک تۆمەتبارکراوەو وتی: دادگا وتارەکانی منی هێنایە بەردەمم، کاتێک باسی ئەوەم بۆ کرد کە چی بەسەرم هات، ئەو وتی، "تۆ ڕاست دەکەیت" دوای ئەوە، دەستگیرکراوم. هەرچەندە هیچ تاوان و بەڵگەیەک نەبوو، بەڵام بە شێوەیەکی نایاسایی زیندانی کرام، ئەمە قبوڵ ناکەم، هەندێک جار پرسیارم لە دۆخە دەکرد لە زیندان، بە خۆم سەوت هیچم نەکردووە، بەڵام دەستگیرکراوم، لە کۆبوونەوەکاندا چەندین جار ئاماژەم بەوە کردووە، سەدان کەسی وەک من بە وتەی ساختە دەستگیرکران.

 

"نەخۆشییەکەم لە زینداندا قورستر بوو"

هالیسە ئاکسۆی باسی لەوەکرد، چاو و ملی لە زینداندا ئازاری زۆر بووەو وتی: زیندان شوێنێک نییە بۆ ژنان بۆ نەخۆشەکان، هەلومەرجەکان زۆر خراپ بوون، چاوەکانم ئازارێکی زۆریان هەبوو، من لەگەڵ دەیان دایک نەخۆش دەچووم بۆ نەخۆشخانە، هەموویان نەخۆشی جیاوازیان هەبوو، لە ناوەوە هەناسەم بۆ نەدەدرا، هیچ خواردنێکی باش نەبوو، نەخۆشیەکانمان زیاتر بوون، پزیشکەکان دەرمانێکیان بۆ ناردین. تەنانەت ئەو دەرمانەی وەرمانگرت سوودی نەبوو، نەمدەتوانی بە ئاسودەیی دابنێشم چونکە شان و ملم ئازاری هەبوو، لەبەر نەخۆشی شەکرە هەموو شتێکم نەدەخوارد، هەموو ڕۆژێک جەستەم لاواز دەبوو،  زیندان شوێنێک نییە بۆ مانەوەی کەسانی نەخۆش، لە ئێستاوە هەوڵ دەدەم چارەسەر وەربگرم.

 

سەرەڕای بارودۆخە خراپەکان، مۆڕاڵیان باش بوو

لە کۆتایی قسەکعانیدا هالیسە ئاکسۆی ئاماژەی بەوەکرد، سەرەڕای باردۆخی سەخت و خراپ زیندانیکراوان مۆڕاڵایان باش بووەو وتی: سڵاویان بۆ هەموو کەسێک هەبوو، سەرەڕای بارودۆخی خراپ پاڵنەرەکەیان باش بوو. بارودۆخی ژیانی زیندانییەکان زۆر قورسە، دەمانەوێت ئەم پرۆسەیە ئێستا بگۆڕدرێت، جەنگمان ناوێت، با ئەم خوێنە بوەستێت. فشارێکی زۆر هەیە لە زیندانەکان و لە دەرەوە، پێویستە ئەم نادادپەروەرییە زوو کۆتایی پێبێت.