کۆسۆڤۆ ئەمساڵ مەدالیای ئازایەتی دەبەخشێت بە ژنانی ئەفغانستان

مەدالیای ئازایەتی لە سەرۆکایەتی کۆسۆڤۆ لە ساڵی ٢٠٢٤ لە میانەی مەراسیمێکدا لە ژێر ناوی "کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ ژنان، ئاشتی و ئاسایش" بە ژنانی ئەفغانستان بەخشرا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، دووەمین دانیشتنی "کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ ژنان، ئاشتی و ئاسایش" لە شاری پریستینای پایتەختی کۆسۆڤۆ بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٨٠٠ نوێنەری ٤٠ وڵات، بە ئامانجی گفتوگۆکردن لەسەر ئاسایش و ئاشتی و تیشک خستنە سەر دەنگی ڕزگاربووانی توندوتیژی سێکسی بەڕێوەچوو.

 

لەم ڕێوڕەسمەدا، فيوسا عوسمانی، سەرۆکی کۆسۆڤۆ، مەدالیای ئازایەتی لە سەرۆکایەتی کۆسۆڤۆوە بە زەهرا نادر، مەدینە دەروازی، ئاریفا فاتمی، ژنانی ئەفغانستان و خۆپیشاندەران، بە ئامادەبوونی سەرۆکی چەند وڵاتێک، ڕێکخراوە مرۆییەکان و چالاکانی مافی مرۆڤ بەخشی.

 

عارفە فاتمی لە ڕێگەی هەژمارەکەیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەم مەدالیایەی وەرگرتووە و پێشکەشی ئەو ژنە ئەفغانستانییەی کە لە پێناو مافەکانیاندا خەباتیان کردووە کرد، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆیدا نوسیویەتی "ئەم مەدالیایە پێشکەشی هەموو ئەو ژنە ئازا و بوێرانە دەکەم کە لە پێناو ئازادیدا تێدەکۆشن".

 

هەروەها مەدینە دەروازی، یەکێکی دیکە لە وەرگرانی مەدالیای فەخری، لە هەژماری خۆیدا بڵاویکردووەتەوە و نوسیویەتی "ئێمە بە وەرگرتنی ئەم مەدالیایە شەرەفمان پێبەخشرا، مەبەست لێی خەبات و بەرخۆدانی ژنانی ئەفغانستانە".

 

زەهرا نادر، بەڕێوەبەری بەرپرسی ڕۆژنامەی زین تایمز ڕایگەیاند، بە نزیکەیی ٢٠ ملیۆن ژن لە مافەکانیان بێبەش کراون و مافی گەشتکردنیان نییە بۆ کار و خوێندن، باسی ئەو سنووردارکردنانەی کرد کە لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا بەسەر ژناندا سەپێنرابوو، وتی: تاڵیبان هەموو سیستەمەکانی پشتیوانی ژنانی لە ئەفغانستان لەناوبردووە.

 

لە ڕێوڕەسمی پێدانی ئەم مەدالیایەدا، فيوسا عوسمانی، سەرۆکی کۆسۆڤۆ ڕایگەیاند کە خەڵکی کۆسۆڤۆ پشتیوانی لە خەباتی ژنانی ئەفغانستان دەکەن.

 

دوای ئەوەی تاڵیبان لە مانگی ئابی ٢٠٢١ هاتە سەر دەسەڵات، ژنانی ئەفغانی لە هەموو مافە سەرەتاییەکانیان وەک خوێندن، کار، گەشتکردن ، دەستڕاگەیشتن بە شوێنەکانی کات بەسەربردن و گەشتیاری بێبەش کران، دوای سەپاندنی سنووردارکردنی بەرفراوان، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خۆیان دژایەتی یاسا و سیاسەتە توند و ژنکوژەکان کە تاڵیبان پەیڕەوی کرد.