یاریزانێکی ئێرانی لە پێشبڕکێی ئەفریقا پلەی دووەمی بەدەستهێنا

مەریەم تەوسی لە پاڵەوانێتی گەورەی وەرزشی ئەفریقای باشوور پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

مەریەم تەوسی، ڕاکەری ئێرانی دووەم بوو لە پاڵەوانێتی گەورەی وەرزشی ئەفریقای باشوور.

 

مەریەم تەوسی بە کاتی ٢٣:٤٠  "-۱.۱" هێڵی کۆتایی تێپەڕاند بۆ ئەوەی لە ٢٠٠  مەتردا دووەم بێت، بەمەش بووە دووەم لە پێشبڕکێی ئەفریقا.

 

مەریەم تەوسی پێشتر دوو مەدالیای زێڕی لە پاڵەوانێتییەکانی ناوەوەی ئاسیا لە ٤٠٠ مەتر و سێ خەڵاتی بڕۆنزی لە ڕیلەی ٤×٤٠٠ مەتر و ٦٠ مەتر بۆ ئەستێرەکانی ئاسیا بردەوە، هەروەها وەک باشترین وەرزشکار لە ساڵی ٢٠١٣پاڵێورا.

 

ژنانی گەنج لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامن لە سەرکەوتنی وەرزشی جۆراوجۆر، هەرچەندە ڕژێمی ئێران کەمترین بودجە و کەمترین پشتیوانی بۆ وەرزشی ژنان تەرخان کردووە.

 

لەم پێشبڕکێیەدا لافایا نیلسن، یاریزانی ئینگلتەرا بە کاتی ٢٣.٣٢ پاڵەوانێتییەکەی بردەوە و شێرلی نکۆبۆی یاریزانی ئەفریقای باشوور لە دوای مەریەم تەوسی بە کاتی ٢٣.٥١ چرکە پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.