لە جولەمێرگ بوومەلەرزە ڕوویدا
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ پلە لە ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ ڕوویدا و لە ناوچەکانی دەوروبەری هەستی پێکراوە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/02/20240203-mountain-hyacinth-panoramio-e1616414286714-jpgd235d4-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ پلەی ڕێختەر لە ناوچەی گەڤەری سەر بە جولەمێرگ لە باکووری کوردستان ڕوویدا و لە شارەکانی دەوروبەری هەستی پێکرا.
بە پێی زانیارییەکانی بەشی بوومەلەرزە لە بەڕێوبەرایەتی فریاکەوتن و کارەساتەکان-ئافاد، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٦:٠٩ خولەکی ئەمڕۆ لە ٧ کیلۆمەتر ژێر زەوییەوە ڕوویداوە.
عەلی چەلیک، پارێزگاری جولەمێرگ لە هەژماری تۆڕی میدیایی خۆی سەبارەت بە بوومەلەرزەکە ڕایگەیاند، "دوای بوومەلەرزەکە بە گوڕی ٤.٣ پلەی ڕێختەر، تا ئێستا هیچ دۆخێکی نەرێنی سەریهەڵنەداوە".