لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی دەوڵەتی تورکیا، منداڵێک بریندار بوو

شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەی عەین عیسا لە کانتۆنی فورات، منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بریندار بوو.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەبێ پچڕان بەردەوامە، لەئەنجامی هێرشی ئاسمانی و زەمینی لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ٨ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە کە دووانیان ژنن، دەیان کەسیش بریندار بوون.

 

نیوەشەوی ڕابردوو دەوڵەتی تورکیا و بەکرێگیراوانی ناوچەی عەین عیسای سەر بە کانتۆنی فوراتیان تۆپباران کرد، لە ئەنجامی بە ئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی گەڕەکەکانی باشووری ناوچەکە، منداڵێکی ١٦ ساڵ بە ناوی خلود مستەفا، لە کاتی هەوڵدان بۆ دەرچوون لە ماڵەوە لەگەڵ خێزانەکەی قاچی بریندار دەبێت و بۆ چارەسەرکردن گەیەندرایە نەخۆشخانەیەکی شاری ڕەققە.

 

بەپێی زانیارییەکانی خێزانەکەی، ٣ دەماری قاچی ڕاستی پچڕاوە.