لە ئێران بە نووسین لەسەر دوکانەکان هەڕەشە لە ژنان دەکرێت

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حکومەتی ئێران لە شوێنی کار و شوێنە گشتیەکان هەڕەشە لە ژنان دەکات، ناوەندی چاودێری حیجابیش ئاگاداری پەیوەست بە حیجاب لەسەر دەرگای دوکانەکان دادەنێت.

هیما ڕاد

 

سنە- لە ئێراندا گوشار و سەپاندنی حیجاب بەسەر ژناندا زیاتر و زیاتر دەبێت، ژنانی دوکاندار و کارمەندان کاردانەوەیان بەرامبەر بە فشار و هەڕەشەکانی سەپاندنی حیجاب لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە نیشاندا.

 

"ناتوانم حیجاب بەسەر ژناندا بسەپێنم کە خۆم باوەڕم پێی نییە"

ش.ر.، یەکێک لە دوکاندارەکانی شاری سنە باسی لەوەکرد، ئەفسەرانی شوێنەکە بەردەوام چاودێری جلوبەرگەکانمان دەکەن، چەندین جار من و کڕیارەکانمیان لە جلوبەرگەکانمان ئاگادار کردووەتەوە، بەو پێیەی زۆربەی کڕیارەکانم ژنن و زۆربەیان بەبێ باڵاپۆشی دێنە ناو دوکانەکەوە، دانانی ئاگاداری بۆ حیجاب بێڕێزییە، ناتوانم بە ژنێک بڵێم حیجاب بکە لەکاتێكدا من خۆم باوەڕم پێی نییە.

 

ش.ڕ ​​دەڵێت: هەرچەند هەرجارە هەڕەشەی داخستنی دوکانم لێ کراوە، بەڵام هەرگیز تەسلیم بە قسەکانیان نەبووم و تا ئەوانیش بەم نووسینە (تکایە ڕەچاوی حیجاب بکەن) هاتن و لەسەر دیواری دوکانەکەم دایاننا، هەموو ڕۆژێک دێمە دوکان و دەیبینم، وەک ئەوەیە چەقۆیەک لەسەر سەرم بێت.

 

لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: بیری بینینی کڕیارەکان دەکەم بەبێ حیجابی ناچاری، وەک ئەوەی زۆربەیان خۆیان بن بەبێ ئەوەی بەرگێکیان هەبێت کە بە زۆر قەتیسیان بکات، جوانی ژن لەم شۆڕشەدا ڕوون بووەوە، ئەو ژنانەی کە مرۆڤی خەباتکارن و ئێستا ژنانی بوونیان زیاتر دیارە، پێم وایە شۆڕش تەنیا بۆ بەرگ نییە و ئامانجێکی گەورەتر لە پشت ئەم خەباتەوەیە، کە جۆرێکە لە خەبات بۆ ئازادی.

 

"ژنانی زیندانیکراو و دایکی شەهیدان گەورەترین قوربانی و تێکۆشانیان دا"

ش.ر لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: "من و دوکاندارەکانی تر فشارێکی زۆرمان لەسەرە، چونکە بەهۆی کارەکانمانەوە لەژێر چاودێری داین، کڕیارەکان دێن و دەڕۆن، تەنانەت بە بوێریەوە بە حیجابی دڵخوازی خۆیانەوە لەبەردەم ئەفسەرەکاندا دەپەڕنەوە، بەڵام ئەوە دوکاندارەکەیە کە
لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت و هەڕەشەی لێدەکرێت، کاتێك بیر لە ژنە زیندانیکراوەکان و دایکی شەهیدان دەکەمەوە، دەبینم کە ئەوان لە لوتکەی قوربانیدان و خەباتیان کردووە، لە بەرامبەردا ئێمە هێشتا بیر لە کاروباری خۆمان دەکەینەوە، من شەرم دەکەم.

 

"وەک ئەوەیە ئێمە ڕۆبۆت بین و پێویستە بە تەواوی لە ژێر کۆنترۆڵی ئەواندا بین"

ژنێکی دیکە بەناوی (ب.ق) کە کارمەندی یەکێک لە فەرمانگەکانە، باسی لەوەکرد، "ئێمە لە ژێر فشاری زیاترداین لەوانەی کە کاری سەربەخح دەکەن، ئەوان جلوبەرگی ئاسوودەتریان هەیە، بەڵام ئێمە ناچارین لە وەرزی بەهار و هاویندا پۆشاکێکی بە مانتۆ و چارشێو لەبەر بکەین،
مانتۆ و چارشێوێک بەس نییە، تەنانەت نابێت بچوکترین ماکیاژ بکەین و نینۆکمان هەبێت، کە دێن بۆ پشکنین، لە سەر تا قاچمان دەپشکنن و وەک ئەوەیە ڕۆبۆتین و دەبێت بە تەواوی لە ژێر کۆنترۆڵی ئەواندا بین، ناتوانین ڕەنگ بەکاربهێنین، ڕەنگی ڕەش و تۆخ ڕەنگی پەسەندکراوی ئەوانە، ماوەیەک پێش ئێستا سەرزەنشت کرام چونکە بۆیەیەکی کاڵ لەسەر نینۆکەکانم بوو.

 

 "ژن بوون لەم وڵاتەدا خۆی لە خۆیدا کێشەیەکە"

ب.ق لە کۆتاییدا دەڵێت: زۆربەی کارمەندەکان بە حیجابی ناچاری دێنە فەرمانگە و ناوەندەکان، فەرمانێک لە ئیدارەی گشتیەوە هەیە کە خزمەتگوزاری پێشکەش بەو ژنانە ناکرێت ڕەچاوی حیجابی ناچاری ناکەن، بەڵام بە پشتگوێخستنی فەرمانێکی لەو شێوەیە، ئێمە بە خۆشحاڵییەوە دەست بە کارەکانیان دەکەین زۆر زیاتر لە پێشوو، هەڵەیەکی گەورەم کرد کاتێک دامەزراو بووم لەلایەن حکومەتەوە، چونکە هیچ ئازادییەکی کارکردنم نییە، تەنانەت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشم دەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت و ناتوانین وەک ژنانی تر تۆڕەکان بەکاربهێنین، هەندێک جار لەبەر ترسی بێکاری واز لە کارەکەم ناهێنم، چونکە ژن بوون لەم وڵاتە خۆیدا کێشەیەکە، چ بگاتە ئەوەی بێکار بیت.