دەنگەکانی پارتی چەپی سەوز بۆ مەهەپە نووسراوە

هەزاران دەنگی پارتی چەپی سەوز لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و ٢٨ەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا و باکووری کوردستان بۆ مەهەپە نووسراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە تورکیا و باکووری کوردستان هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و ٢٨ەمین خولی پەرلەمان لە ١٤ی ئایار بەڕێوەچوو، ڕێژەی بەشداریکردن لە ناوخۆی تورکیا ٨٨.٩٢٪ و لە دەرەوەی وڵاتەکە ٥٢.٩٩٪ بوو، لە وڵاتەکەدا ژمارەی دەنگدەران ٦٤ ملیۆن و ١٩٠ هەزار و ٦٥١ کەس بووە و ٦٠ ملیۆن و ٦٩٧ هەزار و ٨٣٤ دەنگدەر دەنگیان داوە، یەک ملیۆن و ٣٦ هەزار و ٥٦٥ دەنگ بە نایاسایی هەژمارکراون.

 

ئه مڕۆ دوا ڕۆژی تانەدانە لە ئەنجامی هەڵبژاردن

بەپێی بڕیارەکانی لیژنەکانی سندوق و لیژنەکانی یەکگرتنەوە، لیژنەی هەڵبژاردنی هەرێم تا کاتژمێر ٥:٠٠ ی پاشنیوەڕۆی دوێنێ پێداچوونەوەی بۆ کراوە، بەپێی ئەم بڕیارە، لیژنەی هەڵبژاردنی هەرێم لە کاتژمێر ١١:٥٩ خولەکی شەو بڕیاریدا، بەپێی بڕیارەکانی بنکەکانی دەنگدان و لیژنەکانی یەکخستنی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردن (YSK)، ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی تانەدانە و تا کاتژمێر ٥:٠٠ی پاشنیوەڕۆ دەتوانن تانە لە ئەنجامەکان بدەن.

 

دەنگەکانی پارتی چەپی سەوز بۆ مەهەپە و ئاکەپە نووسراوە

دوای دەنگدان، بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان ڕێوشوێنی ئیمزاکان و ئەو داتایانەی کە لەلایەن YSK ئاشکرا کراون، سکاڵا دەستیپێکرد، ئامەد، شرناخ، ئیلح، ڕەحا و سەمسور هەندێک لەو پارێزگایانەن کە ناڕەزایەتی تێدایە، لەو پارێزگایەدا هەزاران دەنگ کە پارتی چەپی سەوز بەدەستیهێناوە بۆ مەهەپە نووسراوە، ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە، لەو پارێزگایانەی کە پارتی چەپی سەوز دەنگێکی زۆری هەیە، دەنگەکان بۆ مەهەپە نووراون، ناوەندی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە لە داتای ١٩٣ هەزار سندوقی دەنگدان دەکات.

 

ئەو شوێنانەی کە سندوقەکانی دەنگدانیان تێدا گۆڕدراوە بۆ مەهەپە و ئاکەپە بەم شێوەیەی خوارەوەیە: لە جزیرە، لە سی سندوقدا دەنگەکانی پارتی چەپی سەوز لە سیستمی سیپۆرت بۆ پارتەکانی ناو هاوپەیمانی جمهور نووسراوە، لە سندوقی دەنگدانی ١٠٨٥، ١٧٤ دەنگی پارتی چەپی سەوز بۆ پارتی یەکێتی داد نووسراوە، لە سندوقی ژمارە ١٢٤٠، ٢٣٣ دەنگی پارتی چەپی سەوز بۆ مەهەپە نووسراوە، لە سندوقی ژمارە ١٢٤٩، ١٤٧۷ دەنگی پارتی چەپی سەوز بۆ مەهەپە نووسرا. لە ناوچەی باسا، ١٢٢ دەنگی پارتی چەپی سەوز لە سندوقی ١٠٠٦ لەسەر سیپۆرت بۆ مەهەپە داندراوە، هەروەها دەنگێک بۆ پارتی چەپی سەوز نووسراوە.

 

لە جۆلەمێرگ ئێشکگری دیموکراسی

لە ناوەندی جۆلەمێرگ، لە سندوقی ١٠٩٤، ٢٢٩ دەنگ بۆ پارتی چەپی سەوز نووسرا. لە سندوقی دەنگدانی ١١٢٠ لە ناوچەی حەلیلیەی ڕەحا ٨٢ دەنگی پارتی چەپی سەوز بۆ پارتی یەکێتی داد نووسرا، لە سندوقەکانی دەنگدانی ژمارە ١٠٦٩، ٧٤ دەنگ بۆ مەهەپە نووسراوە، لە جۆلەمێرگ، کاندیدەکانی پەرلەمان، پارێزەران و دەنگدەران "ئێشکگری دیموکراسی"یان دەستپێکرد لە بەرامبەر ئەگەری ساختەکاری دژی سەرکەوتنی سێ پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز.

 

لە ئامەد دەیان سندوقی دەنگدان پشتگوێ خران

لە ناوەندی ئیلح، لە سندوقی دەنگدانی ١٠٥١، ٢٣٢ دەنگی پارتی چەپی سەوز بۆ پارتی یەنیلیک نووسرا. لە نوسەیبین، ماردین، لە سندوقی دەنگدانی ١٠٣٥، ٢٢٥ دەنگی پارتی چەپی سەوز بۆ مەهەپە نووسرا، لە پایاسا ئامەد لە سندوقی ژمارە ٢٢٥٢، ١٩٨ دەنگی پارتی چەپی سەوز بۆ مەهەپە نووسراوە، لە فارقینی ئامەد، لە سندوقی دەنگدانی ۱۰۳۲، ٢٢٨ دەنگ و لە سندوقی ژمارە ١١٤٥دا ١٢٥ دەنگی پارتی چەپی سەوز بۆ مەهەپە نووسراون، لە لایەکی دیکەوە، لە سندوقی دەنگدانی ١٠٩٩ی قوتابخانەی سەرەتایی ئایشە نومان کۆناکچی لە ناوچەی پایاسای ئامەد ۱۷۳ دەنگی پارتی چەپی سەوز بۆ مەهەپە نووسراوە.

 

 

لە سەمسور تانە لە ئەنجامی چوار سندوق درا

پارتی چەپی سەوز ئاماژەی بەوەکرد کە دەنگەکانیان لە سندوقەکانی دەنگداندا کە ژمارەیان ١٢٢٣ و ١١٥٨ و ٢٠٤٨ بووە لە ناوەندی سەمسور بۆ مەهەپە نووسراون، پارتی چەپی سەوز بۆ ئەم بابەتە داوای بۆ لیژنەی هەڵبژاردنی ناوچەکە بەرزکردەوە، لە سندوقی دەنگداندی ١١٥٨، ٢٢ دەنگ و لە سندوقی ١٢٢٣ یەک دەنگ، یەک دەنگی دیکەی پارتی چەپی سەوز لە سندوقی دەنگدانی ٢٠٤٨ نادیارە، پارێزەرانی پارتی چەپی سەوز پشتڕاستیان کردەوە کە ١٢ لە دەنگەکانیان لە سندوقی دەنگدانی ٢٠٤٨ بۆ مەهەپە نووسراون، پارێزەرانی پارتی چەپی سەوز ڕایانگەیاند لە سندوقەکانی دیکەی دەنگداندا دەنگ نەکەوتووەتە سیستمی YSKو تانە لە ئەنجامی چوار سندوق درا.