کرماشان، بەشێک لە خزمەتگوزاریەکانی پێشکەش بە کارمەندانی نەخۆشخانە دەکرێت لابراون
لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی کرێکاران؛ بەشی نانخواردنی نیوەڕۆ و خزمەتگوزاری هاتوچۆی کارمەندان و ستافی پزیشکی نەخۆشخانەکانی کرماشان لابرا.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/04/20230430-20230430-astany-rwz-jhany-kargr-hdhf-bkhshy-az-khdmaty-kh-bh-karmndan-bymarstanhay-jpgba2fd2-image-jpgdc2532-image.jpg)
کرماشان
لە سەروبەندی ١ی گوڵان، ڕۆژی جیهانی کرێکاران و مانگرتن و ناڕەزایەتی بەربڵاوی کرێکاران لە شارە جیاجیاکانی ئێران دەستیپێکردووە، ڕژێمی ئیسلامی ئێران نەک هەر توانای باشترکردنی بارودۆخی کرێکاران و کارمەندەکانی نییە، بەڵکو زۆرێک لە خزمەتگوزارییەکان کە هەبوون، لە پێشکەشکردن وەستاون.
لە نوێترین نموونەدا خزمەتگوزاری هاتووچۆ و پشکی نانخواردنی نیوەڕۆی کارمەندان و ئەندامانی پزیشکی نەخۆشخانەکانی کرماشان لابراون و ئەم پرسە ناڕەزایەتی هێزی مرۆیی کاری بەدوادا هات، لە ڕوانگەی کارمەندانەوە، بڕینی ئەو خزمەتگوزارییانە بەڵگەی ئیفلاس و بێتوانایی حکومەتە لە چارەسەرکردنی کێشە ئابوورییەکان و باشکردنی ڕەوشی کرێکاران و فەرمانبەران.
کارمەندان و ئەندامانی پزیشکی نەخۆشخانەکانی کرماشان، لە کاتێکدا کە پێشبینیان دەکرد بە هۆی هەڵاوسان و گرانییەوە موچە و ئیمتیازەکانیان باشتر بێت، بەڵام سەرەڕای ناڕەزایەتی و مانگرتنی کرێکاران و فەرمانبەران لە سەرانسەری وڵاتدا، ڕووبەڕووی لابردنی ئەو خزمەتگوزارییانە دەبنەوە.