تۆمەتی سەر ٢٠ ڕۆژنامەنووسی زیندانیکراو پەسەند کرا

ئەو تۆمەتەی لەلایەن داواکاری گشتی ئامەدەوە ئامادەکراوە، دژی ٢٠ ڕۆژنامەنووسی زیندانیکراو پەسەند کرا.

ئامەد

 

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتی ئامەد، کە لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ٢٢ کەسیان دەستگیر کرد، لەناویاندا ٢٠ ڕۆژنامەنووس هەن، ڕۆژنامەنووسان بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ ڕاگیران و لە ١٦ی حوزەیراندا ڕەوانەی دادگا کراون.

 

ڕۆژنامەنووس سافیە ئالاگاش، بەڕێوەبەری بەشی نووسینی ژن نیوز، سەردار ئاڵتان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات "DFG"، عەزیز ئوروچ، سەرنووسەری ئاژانسی میزۆپۆتامیا، مەحمەت عەلی ئارتاش، سەرنووسەری ڕۆژنامەی سەربەخۆیی، زەینەل بوڵوت، عومەر چەلیک، مەزڵوم دۆغان گولەر، ئیبراهیم کۆیونجو، نەشە تۆپراک، ئەلیف ئونگور، عەبدولڕەحمان ئۆنجو، سوات دۆگوهان، ڕەمزیە تەمەل، ڕەمەزان گەیسیکن، لەزگین ئاکدەنیز و محەمەد شاهین بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" دەستگیرکران، هەروەها ڕۆژنامەنووسان گوڵشەن کۆچوک، ئەسمەر تۆنچ، محەمەد یاڵچین، قادر بایرام، فەیناز کۆچوک و ئیحسان ئەرگولەن، بە مەرجی کۆنتڕۆڵی دادگا ئازادکران.

 

داواکاری گشتی ئامەد لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا لێکۆڵینەوەکانی تەواو کرد و دۆسیەکەی ڕەوانەی دادگای باڵای تاوانی ئامەد کرد، دادگاش تۆمەتەکەی دژی ڕۆژنامەنووسان پەسەند کرد.