"پێویستە دەستبەجێ نادادپەروەری نەهێڵرێت"
نوسینگەی یاسایی سەندیکای پزیشکانی تورکیا ڕایگەیاند کە دۆسیەی شەبنەم کۆرور فنجانچی بە بیانووی "ناڕێکی لە دۆسیەکەدا"ڕەوانەی ئەستەنبوڵ کراوە.
ناوەندی هەواڵ
نووسینگەی یاسایی سەندیکای پزیشکانی تورکیا-TTB بەیاننامەیەکی دەربارەی تۆمەتبارکردنی شەبنەم کۆرور فنجانچی، سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی سەندیکاکە بڵاوکردنەوە و ئاماژەی بەوەدا کە، دادگای سێیەمی دادوەری ئەنقەرە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمدا بڕیاری دەستگیرکردنی دەرکردووە و سەرەڕای ناڕەزایەتی ٥٨٢ پارێزەر دەستگیرکردنەکە بەردەوامە، ڕاشیانگەیاند کە داواکاری گشتی لە ١٠ی ئەم مانگەدا، نامەی ڕەوانەکردنی کەیسەکەی بۆ دادگای تاوانەکانی سوڵح و داواکاری دەستگیرکردنی شەبنەم کۆرور فینچانچی ناردووە.
نووسینگەکە لە بەیاننامەکەیاندا دەڵێن: "ئەو 'تایبەتمەندییانەی لە ماڵەوە هەن' بە تایبەت کە لە پەخشە ڕاستەوخۆکاندا لەسەر شەبنەم کۆرور فنجانچی بڵاوکراوەتەوە، کاردانەوەی نەرێنی لەناو ڕای گشتیدا دەربارەی دەسەڵاتی دادوەری و فشارەکان دروستکردووە.
بڕیاری ناکارامەیی دراوە
لە بەیاننامەکەدا هاتووە دادگای تاوانە قورسەکانی ٤ی ئەنقەرە سەرەتا تۆمەتەکەی قبوڵ کردووە، پاشان بە بیانووی نیشاندانی شوێنی تاوان و ناونیشانی شوێنی نیشتەجێبوونی داواکراو، دۆسیەکەی ڕەوانەی دادگاکانی ئەستەنبوڵ بەبێ دەسەڵاتی دادوەری کردووە و ووترا: بەپێی بارودۆخی ئێستا، دۆسیەکە دەهێنرێتە دادگاکانی ئیستەنبوڵ و دوای ئەوە دیاریدەکرێت دۆسیەکە لە کام دادگادا دانیشتنی بۆ دەکرێت، بڕیاری ئەم دادگایە ڕادەگیرێت. ئەنجومەنی ناوەندی سەندیکای پزیشکانی تورکیا و مەکتەبی یاسایی سەندیکاکە دەربارەی شەبنەم کۆرور فنجانچی جەختیانکردەوە کە پێویستە دەستبەجێ نادادپەروەری نەهێڵرێت.
پ.ی.د. د. شەبنەم کۆرور فنجانچی، سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی سەندیکای پزیشکانی تورکیا-TTB لەسەر ئاماژەیەک کە دەڵێت، "پێویستە لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا لە هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیا بکرێت لە ٢٧ی تشرینی یەکەم دەستگیرکرا و ڕەوانەی زیندان کرا.