وەزیری حکومەتی فیدراڵی سودان دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە

وەزیری حکومەتی فیدراڵی سودان لەسەر هەڵوێستی خۆی دژی بەردەوامبوونی کودەتا سەربازییەکە و جێبەجێ نەکردنی ڕێککەوتننامەی ئاشتی دەستی لە کار کێشایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بوسەینە ئیبراهیم دینار، وەزیری حکومەتی فیدراڵی لە حکومەتی سودان بە فەرمی دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە دژی بەردەوامبوونی کودەتای سەربازی و جێبەجێنەکردنی رێککەوتنی ئاشتی.

 

بوسەینە ئیبراهیم دینار لە بەیاننامەکەیدا کە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە، دوای کودەتاکەی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، وەک وەزیر بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی و بەدیهێنانی ئامانجەکانی و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە ئەمنییەکان خزمەت دەکات، بۆ ڕاستکردنەوە و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بەڵێنی بەردەوامبوون لە کارەکانیدا بوو و وتی: "بۆ بەدەستهێنانی ئازادی ڕادەربڕین و پراکتیکی دیموکراتیک لە وڵات و ئازادی خۆپێشاندان بە شێوەیەکی ئاشتیانە بەبێ ئەوەی خۆپیشاندەران بکاتە ئامانج، بەردەوام بووم لەسەر هەڵوێستی خۆم، پێویستە شۆڕش تەواو بکەین و بەڵێنەکانی جێبەجێ بکەین".