سلێمانی سبەینێ ڕێپێوان دژی داگیرکاری دەکات

بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە سلێمانی ڕێپێوانێکی بەرفراوان بەڕێوەدەچێت.

ناوەندی هەواڵ

 

سبەینێ، ١١ی حوزەیران کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆ لە شەقامی سالم-سەهۆڵەکەی شاری سلێمانی بۆ بەردەم باخی گشتی بە دروشمی "لە دژی داگیرکاری، با هەموومان کوردستان بپارێزین" ڕێپێوان دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا ئەنجام دەدرێت.

 

ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی سەکۆی دژی داگیرکاری و بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرش و داگیرکارییەکانی ڕژێمی فاشیزمی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵكوژی کوردان لە چوار پارچەی کوردستان، سیاسەتی نکوڵیکردن و تێکدانی ژینگە و سروشتی کوردستان ڕێکخراوە.

 

ڕێپێوانەکە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی دژی داگیرکاری، کە ساڵانە لە جیهاندا بە چالاکی جۆراوجۆر ئەو ڕۆژە یاد دەکرێتەوە و ئەمساڵیش لەگەڵ بوونی هێرشی داگیرکاری بۆ سەر کوردستان لەشاری سلێمانی و وڵاتانی ئەوروپا چالاکی و ڕێپێوان ڕێکدەخرێت.