ژنانی هەرێمی عەفرین دژی گۆشەگیری توند ڕێپێوانیان کرد
ڕێپێوانێکی جەماوەری لە بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو.
شەهبا
ڕێکخراوی کۆنگرەی ستاری عەفرین ڕێپێوانێکی جەماوەریی دژی گۆشەگیریی توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ناوچەی عەرەز لە هەرێمی شەهبا بە دروشمی "بەسە گۆشەگیری و داگیرکاری، کات کاتی ئازادی عەفرین و ڕێبەر ئاپۆیە" ڕێکخرا، لە ڕێپێوانەکەدا دروشمەکانی "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی"، "کاتی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیە" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" وترانەوە.
دوای کۆتایی هاتنی ڕێپێوانەکە و خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکڕەوان، هێڤی سلێمان، ئەندامی پەروەردەی کۆمیتەی شەهیدانی بەیاننامەیەکی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەدا، "دانیشتوانی کانتۆنی شەهبا، هێزی خۆیان لە بەرخۆدانی ئیمراڵی وەردەگرن، دەوڵەتی تورک سەرسامە بە هێز و بەرخۆدانی گەلی کورد، دوژمن لە پرۆژەی نەتەوەیی دیموکراتی دەترسن، ئێستا فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە، بۆیە دەوڵەتی تورکیا دەستبەرداری پیلانەکانی خۆی نابێت و هێرش دەکاتە سەر کوردان و سیاسەتی جینۆساید و لەناوبردن و گۆڕینی دیمۆگرافی کردەوەکانی دەوڵەتی تورک لە هەموو پێکهاتەکان و هەرێمەکاندا بەردەوامە، بۆیە ئێمە دەڵێین چارەسەری قەیرانی سوریا و هەموو کێشەکان ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە، ئەردۆغان لە بیری ژنان و بەتایبەتی ژنانی کورد دەترسێت، بۆیە لە ناوچە داگیرکراوەکاندا ژنان دەکاتە ئامانج".