ئامەد، ڕۆژی فیلمی ئیکۆلۆژی دەستیپێکرد

ڕۆژی فیلمی ئیکۆلۆژی بە پشتیوانی کۆمەڵەی ئیکۆلۆژی ئێوارەی دوێنێ دەستیپێکرد و لە ڕۆژانی ٦-٨ی ئایار بەردەوام دەبێت.

ئامەد

 

ئێوارەی دوێنێ لە ناوەندی هونەری مۆردەمە لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان، بە بەشداری هونەرمەندان و هاوڵاتیان، ڕۆژانی فیلمی ئیکۆلۆژی بە پشتیوانی کۆمەڵەی ئیکۆلۆکی-ژینگەیی دەستیپێکرد، ئامانج لێی تیشک خستنەسەر کێشەکانی ژینگە و قەیرانی کەشوهەوایە، وەک یەکەم فیلمیش، فیلمی "دوهۆ" نمایشکرا.

 

بیسار ئیچلی، چالاکوان لە کۆمەڵەی ئیکۆلۆژی وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەدا، "ژیانی ئێمە ڕووبەڕووی وێرانکاری دەبێتەوە، بۆ لەناوبردنی هۆشیاریمان شەڕی گەورە دەکرێت، بە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لەسەر پرسە ژینگەییەکان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ چالاکی نمایشکردنی فیلممان ڕاگەیاند، هیوادارم بەشێوەیەکی باش بەڕێوەبچێت و سوپاس بۆ دەرهێنەران و هاوکارانمان".

 

دوابەدوای ئەوە فیلمێک لەسەر حەسەن کێف نمایشکرا و گفتوگۆی لەسەرکرا، هاوکات لە یەکەم ڕۆژی بەڕێوەچوونی ڕۆژی فیلمی ئیکۆلۆژی، فیلمەکانی "کەڤر و ئاو" لە دەرهێنانی نالین ئاجار، فیلمی "دیرۆکی مردنی ئاو" لە دەرهێنانی عەلی ئەرگوش نمایشکرا.

 

بڕیاریشە ٢٢ی ئایار لە شاری ئامەد چاوپێکەوتنی ژینگەیی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پاراستنی ژینگە و مەترسییەکان بەڕێوەبچێت، بەو بۆنەیەشەوە بانگەوازی بۆ بەشداربوون کرا.