لە عەفرین بێڕێزی بە سیمبولی کورد دەکرێت

چەتەکانی هەتەشە لە عەفرین، لە جەژنی نەتەوەیی نەورۆز، سەرەڕای ئەوەی کە ئێستا ئەم جەژنە لە ڕووی دەستوورییەوە دانپێدانراوە، بێڕێزیان بە گەلی کورد کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

کوردانی شاری عەفرین لە ناوەندی شارەکەدا تووشی هێرشی خێڵەکی بوون، لەوانە تێکدانی ئاڵای کورد لە ناوەڕاستی شەقامەکە و ناچارکردنی ئۆتۆمبێلی کوردی بەسەریدا بڕووات.

 

لە میانی ئاهەنگەکانی کوردان بۆ ییرۆز کردنی جەژنی نەورۆز، چەتەکانی هەتەشە بەربەستەکانیان لە دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی عەفرین و شێخ مەقسود لە ٢١ی ئازار لابرد، بۆ ئەوەی کەسانی تێکدەر بچنە ژوورەوە و هێرش بکەنە سەر کورد.

 

هاوکات لەگەڵ ئاهەنگی نەورۆز لە عەفرین و حەلەب، دەیان کەس دەستدرێژییان کرایە سەر کە ژن و پیاوی کوردن.

 

هەروەها دەیان کەس هێرشیان کردە سەر ئاهەنگەکانی کورد، گەنجان و ژنان لێیان دراو ئۆتۆمبێلەکان شکێندران و بێڕێزی بە سیمبولی کورد کرا.