ئۆلینا زیلینسکی هۆشداری دەدات لەوەی ئۆکراینا لە مەترسیدایە بەبێ یارمەتی

ئۆلینا زیلینسکی، ژنی یەکەمی ئۆکراینا هۆشداری دەدات کە ئۆکراینییەکان لە مەترسی گیان لەدەستداندان، ئەگەر وڵاتانی ڕۆژئاوا بەردەوام نەبن لە پشتیوانی دارایی.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژێک پاش ئەوەی سیناتۆرە کۆمارییەکان لە ئەمەریکا پڕۆژە یاسایەکی سەرەکی یارمەتییەکانیان بۆ وڵاتی ئۆکراینا ڕاگرت، ئۆلینا زیلینسکی، ژنی یەکەمی وڵاتەکە هۆشداری دا لەوەی ئۆکراینییەکان لە مەترسی گیان لەدەستداندان، ئەگەر وڵاتانی ڕۆژئاوا بەردەوام نەبن لە پشتیوانی دارایی، زۆر ئازارمان دەدات کە نیشانەکانی ئەوە دەبینین ئارەزووی خۆشەویستی بۆ یارمەتیدان لەوانەیە کەم بێتەوە، ئەمە کێشەی ژیانە بۆ ئێمە، بۆیە ئازاربەخشە.

 

دوای نزیکەی دوو ساڵ لە داگیرکردنی ئۆکراینا لەلایەن ڕووسیاوە، ئۆلینا زیلینسکی نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە دواکەوتنی دارایی، وتیشی: ئەگەر جیهان ماندوو بێت، ئەوا بە سادەیی ڕێگەمان پێدەدەن گیان لەدەستبدەین، کەمبوونەوەی یارمەتییەکان مەترسییەکی کوشندەیە.

 

کۆشکی سپی هۆشداری دا لەوەی لەوانەیە بەمزووانە پارەی ئەمەریکا بۆ ئۆکراینا تەواو بێت، بەڵام کۆمارییەکان ڕێککەوتنێکیان ڕاگرت بۆ ڕێگەدان بە هاوکاری زیاتر، ئەوان هەوڵ دەدەن ڕێککەوتنێک لە نێوان سەرۆک جۆو بایدن و دیموکراتەکان لە کۆنگرێس بەدەستبهێنن سەبارەت بە دابینکردنی پارە بۆ ڕێوشوێنەکانی سنووری ئەمەریکا لە بەرامبەر پشتیوانییان.

 

ئەوە لە کاتێکدایە ئۆکراینا جیهانی سەرسام کرد کاتێک هێزە چەکدارەکانی ڕێگرییان کرد لەوەی وڵاتەکە لە مانگی شوباتی ٢٠٢٢ داگیر بکرێت، زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە بەرامبەردا بە پەرۆشی پشتگیرییەکانیان سەرسام بوون.